بۆكسینگ دهی چییه؟ بۆچی تهنیا له ئینگلتهرا خولهكان ناوەستێن؟
بۆكسینگ دهی، ئهو رۆژهیه كه تۆپی پێی ئینگلاندی تووشی رهخنهیهكی زۆر كردۆتهوه
Boxing Day دەکەوێتە ڕێکەوتی 26ـی12ـی ھەمو و ساڵێکەوە تێیدا زۆربەی یارییەکانی پریمەرلیگ بەڕێوەدەچن و لە رۆژانی 27 و 28ـی ھەمان مانگ بەردەوامییان دەبێت وئەمەیش وەک نەریتێکە لە هەموو ساڵێکەوە تۆپی پێ لە ئینگلتەرا راناوەستێت لە کاتێکدا لەهەموو جیهاندا دەوەستێت.
یارییەکانی بۆکسینگ دای ئەم وەرزە لە ماوەی 3 رۆژ ئەنجام دەدرێن، هەموو ئەستێرەکان ئامادەی یاریی کردن دەبن، ئەمە لەکاتێکدایە ئەستێرەی وڵاتانی تر بە ئاهەنگ گێڕانەوە لەگەڵ خێزانەکانیان سەرقاڵ دەبن.
نهێنی بۆکسینگ دهی چییە؟
بۆکسینگ دهی بە مانای ڕۆژی سندووقەکانەوە دێت لە وشەی Boـی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ سندووقی دیارییەکانی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی زاینی کە پێشکەش خەڵکی دەکرێن، مێژوویەکەیشی بۆ ساڵی 1870 زاینی دەگەڕێتەوە، کاتێک دوو لە کۆنترین و ناودارترین یانەی ئینگلتەرا بەیەکگەیشتن کە ھەردوو یانەی شیفیڵد یونایتد و ھالام بوو، ئەوکات یانەی شیفیڵد یاسایەکی سەیری ھەبوو ئەویش یاریزانانی بۆیان ھەبوو بە دەستیش یاری بکەن، واتا ئاسایی بوو دەستیان بە تۆپ بکەوێت لەکاتی یاریکردندا، تا ساڵی 1959 یارییەکان لە ڕۆژی کریسمسدا ئەنجام دەدران کە 25ـی مانگ بوو، لەو کاتەوە ڕۆژێک دواخرا وکردیان بە ڕۆژی 26ـی مانگی 12 و رۆژەکانی دواییدا.
بیرۆکەی ئەم ڕۆژە بۆ ئەوەیە تاکو ببێت بە جەژنی تۆپی پێ، کاتێک خێزانەکان لە پیرۆزبایی کردن لە یەکتر تەواو دەبن ڕوو لە یاریگەکانی تۆپی پێ دەکەن، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێ ئینگلاندیش هەوڵدەدات لەرۆژانی بۆکسینگ دای ئەو یانانە بەیەکەوە یاریی بکەن کە لەڕووی جوگرافیاوە لەیەکەوە نزیکن، بۆ ئەوەی کاری کارمەندان و گواستنەوەی خێزانەکان قورس نەبێت،
ھەرچەندە لەم ڕۆژەدا فشارێکی زۆر درووست دەبێت چونکە رۆژێکی پشووە لە سەرەتاپای بەریتانیا، بەجۆرێک هەموو هاندەرێک چانسی ئەوەی هەیە ئامادەی یارییەک بێت و خێزانەکان بە یاریگا و باڕ و کافتریاکاندا بڵاو دەبنەوەو تۆپی پێ دەبێت بە سەرچاوەی ژیان بۆ هەمووان.
بۆکسینگ دهی تەنھا تۆپی پێ ناگرێتەوە، بەڵکو چەند وەرزشێکی دیکە لەم رۆژەدا ئەنجامدەدرێن بەتایبەتی وەرزشی رهگبی.
سەرباری ئەوەی رۆژانی بۆکسینگ دهی بە گرنگ و تایبەت وەسف دەکرێن، بەڵام ئەو رۆژە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرای دووچاری رەخنە و تێبینی کردۆتەوە، چونکە یاریزانان لەم کاتەدا جیاواز لە خولەکان زیاتر ماندوو دەبن و پشوو وەرناگرن و بە ھۆکارێکی دابەزینی ئاستی ھەڵبژاردەی سێ شێرە لەقەڵەم دەدەن.
ئامادهكردنی/ لوقمان عەلی