داواكاریهكی بهڕێوهبهری گشتی پهروهردهی سلێمانی نیگهرانی بهدوای خۆیدا هێنا
داوا دهكرێت كهرتی پهروهرده له سیاسهت دوور بخرێتهوه
K24- ههولێر:
ھەرچەندە لە داواکارییەکەی پەشیمان بووهتەوە، بەڵام پێشنیازی بایکۆت و دروست کردنی حکومەتی رزگاری نیشتمانی و کاتی لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیەوە, نیگەرانی یەکێتی مامۆستایان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیشی لێکەوتۆتەوە و داوا دەکەن, پەروەردە لە سیاسەت دوور بخرێتەوە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوودا, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای بایکۆتی سەرتاسەری و پێشنیازی پێکھێنانی حکومەتی ڕزگاری نیشتیمانی و کار بەرێکەری کرد و دواتر ڕایگەیاند ئەو مەبەستی بایکۆت نەبووە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە لە ھەمان پارتی ئەو بەڕێوەبەرەیە، داوا دەکات سیاسەت لە پەروەردە دوور بخرێتەوە.
ههر لهمبارهشهوه، یەکێتی مامۆستایان کە رێکخراوێکی پیشەیی مامۆستایانە و زیاتر لە ١٠٠ ھەزار ئەندامی ھەیە، لە رێگهی جێگری سەرۆکی یەکێتیەکەوه دەڵێن:مامۆستا خۆی ئازادە و نابێت بڕیاری بۆ بدرێت.
ئەگەرچی زۆربەی خۆپیشاندەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی، حکومەتی ھەرێم بەسەرچاوەی کێشەکان دەزانن، بەڵام لە رۆژی ٢٤ ئەم مانگە و پێش دەستپێکی کۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داوای لەسەرۆکی ئەنجومەن و فراکسیۆنەکان كرد، ڕاشکاو بن لەوەی حکومەتی عێراق بە بەرپرسی ھەموو کێشەکان دابنێن.
لهكاتێكدا پێشتر گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ داوای پێكهێنانی حكومهتی كاتی و رزگاری نیشتیمانیان كردبوو، سەرۆکی حکومەت و پارتیش دەڵێن ھەڵبژاردن لە ٣ مانگی داھاتوودا چارەسەرێکی گونجاوە.