مانگێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره مردووه‌كه‌ى ژيا
ده‌ڵێت دواى مانگێك له ماڵه‌وه به بۆنه‌كه‌ى زانيم مردووه
K24 – هه‌ولێر:
پياوێكى ئه‌مريكايى له شيكاگۆ بێ ئاگايى خۆى له مردنى هاوسه‌ره‌كه‌ى راگه‌ياندووه و ده‌ڵێت دواى مانگێك له ماڵه‌وه به بۆنه‌كه‌ى زانيم مردووه.
رۆژنامه‌ى (Chicago Sun Times) بڵاويكردووه‌ته‌وه، ستيڤن سيله‌رى ته‌مه‌ن 60 ساڵ ماوه‌ى مانگێك له ژوورى خه‌وتنه‌كه‌ى بۆنێكى ناخۆش هاتووه‌ته به‌ر لوتى، به‌ڵام هه‌ڵنه‌ستاوه به‌دواداچوون بۆ بۆنه‌كه بكات و له هه‌واڵى هاوسه‌ره‌كه‌ى بپرسێت.
دواجار پۆليس ته‌رمى تمارا ويلسۆنى ته‌مه‌ن 58 ساڵى به روتى له شوقه‌ى خۆيان‌دا دۆزييه‌وه كه پارچه‌يه‌ك قوماشى پێوه بوو، دواى گواستنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى، پۆليس رايگه‌ياند، كچى ئه‌و ژنه چه‌ند جارێك په‌يوه‌ندى پێيانه‌وه كردووه و رايگه‌ياندووه، په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ دايكى پچڕاوه.
سيله‌ر به پۆليسى وتووه: هيچ كاتێك بير‌ى بۆ ئه‌وه نه‌چووه هاوسه‌ره‌كه‌ى مردبێت، تا ئه‌و كاته‌ى كچه‌كه‌ى په‌يوه‌ندى پێوه كردووه و دواتر پۆليس هاتوونه‌ته ماڵه‌كه‌ى، به‌ڵام پۆليس گومانى له وته‌كانى ئه‌و پياوه هه‌يه.
رۆژى 19ى ئه‌م مانگه سيله‌ر له لايه‌ن پۆليسه‌وه ده‌ستگيركرا، له گيرفانيدا پاسه‌پۆرتى هاوسه‌ره‌كه‌ى و كارتى بانك و به‌ياننامه‌ى له‌دايكبوون و ئه‌ڵقه‌ى هاوسه‌رگيرييه‌كه‌يانى پێ بووه.
له ئێستادا ئه‌و پياوه خراوه‌ته ژێر چاودێرى پۆليس و نيشته‌جێبوونى ناچارييه‌وه.
له ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا سيله‌ر به تۆمه‌نى كرده‌وه‌ى توندوتيژى له ناو ماڵ و به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ستگيركرابوو.
دادگا هۆشدارى پێدابوو، له‌وه‌ى به مه‌ستى يان له ژێر كاريگه‌رى هادده‌ى هۆشبه‌ردا بچێته‌وه ماڵ و شه‌ڕ به هاوسه‌ره‌كه‌ى بفرۆشێت.