"عه‌بادی سواری شه‌پۆلی سه‌ركه‌وتن بووه"
مه‌رجه‌كانی عه‌بادی كۆسپن
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كێتی لە پەرلەمانی عێراق مه‌رجه‌كانی عه‌بادی به كۆسپ وه‌سفده‌كات و ده‌شڵێت، عه‌بادی له خۆبایی بووه.
ئارێز عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ كوردستان24 رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و مه‌رجانه‌ی عه‌بادی بۆ گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باسیی ده‌كات، مه‌رج نین، به‌ڵكو كۆسپن له به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان".
ئارێز عه‌بدوڵڵا گوتیشی "عه‌بادی له خۆبایی بووه و نایه‌وێت گفتوگۆ بكات و عه‌بادی سواری شه‌پۆلی سه‌ركه‌وتنه‌كان بووه".