مێسی لوتكه‌ی باشترین 100 یاریزانی جیهانی له 2017 گرتووه
به وێنه... ریزبه‌ندی باشترینه‌كانی 2017 ببینه
رۆژنامه‌یه‌كی ناسراوی بریتانیا دوای توێژینه‌وه‌یه‌ك، ریزبه‌ندی 100 باشترین یاریزانی 2017 ـی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای لوتكه‌ی باشترینه‌كانی گرتووه و كریستیانۆ رۆناڵدۆی خاوه‌نی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی 2017 له پله‌ی دووه‌می باشترینه‌كان ناوی هاتووه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیا ساڵانه ریزبه‌ندی 100 باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌مساڵ لیۆنێل مێسی به باشترین یاریزانی 2017 ده‌ستنیشان كرد.
رۆژنامه‌ی گاردیان بۆ ده‌ستنیشان كردنی باشترینه‌كانی 2017 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ڕاوێژی له‌گه‌ڵ 169 كه‌سی تایبه‌تمه‌ندی وه‌رزشی له 63 وڵاتی جیاواز كردووه.
ریزبه‌ندی 20 باشترین یاریزانی سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه:
1ـ لیۆنێل مێسی ـ بارسێلۆنا
2ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ـ ریال مه‌درید
3ـ نێیمار دا سیلڤا ـ پاریس سان جێرمان
4ـ كیڤن دی برۆین ـ مانچێسته‌ر سیتی
5ـ هاری كه‌ین ـ تۆێتنهام
6ـ لوكا مودریچ ـ ریال مه‌درید
7ـ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ـ بایرن میونشن
8ـ كلیان مباپێ ـ پاریس سانجێرمان
9ـ تۆنی كرووس ـ ریال مه‌درید
10ـ ئیدین هازارد ـ چێڵسی
11ـ سێرخیۆ رامۆس ـ ریال مه‌درید
12ـ ئیسكۆ ـ ریال مه‌درید
13ـ ئیدینسۆن كاڤانی ـ پاریس سانجێرمان
14ـ پاولۆ دیبالا ـ یوڤێنتۆس
15ـ لویس سوارێز ـ بارسێلۆنا
16ـ جیانلویجی بۆفۆن ـ یوڤێنتۆس
17ـ نگۆڵۆ كانتی ـ چێڵسی
18ـ ئانتوان گریزمان ـ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید
19ـ مارسێلۆ ـ ریال مه‌درید
20ـ سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ ـ مانچێسته‌ر سیتی