مەحموود سەنگاوی: ناكشێینەوە و لە ھێزەكانی عێراقی قبوڵ ناكەین

ھێزەكانی عێراق بەرەو ناوچەیەكی كوردستان ھێز دەجوڵێنن

K24 - گەرمیان

سوپای عێراق بە ھێزێكی زۆر و تانك و زرێپۆشەوە بەرەو گوندی قەڵای سەر بە شارۆچكەی كفری پێشڕەوی دەكات، ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایشیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای عێراق لە ئامادەباشیدان و فەرمانی شەڕكردنیان پێیە. بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان24 راگەیاند كە ئەوان ئامادەنین یەك بستی ناوچەكەش چۆڵ بكەن، ئەگەر ھێزەكانی عێراقیش پێشڕەوی بكەن لێیان قبوڵ ناكەن.

پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچەكە رایگەیاند: "ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لە گوندی قەڵا كە دەكەوێتە نێوان كەلار و گوڵاڵە كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە ھێزێكی عێراقی بكەن كە دەیانەدوێت بەرەو ناوچەكە پێشڕەوی بكەن".

گوتیشی: "ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش فەرمانی شەڕیان پێكراوە لە ھەر ئەگەرێك كە ھێزەكانی عێراق پێشڕەوی بكەن، رایانگەیاندووە كە نابێت ھێزەكانی عێراق بێنە ناوچەكە و سوپای عێراقیش سوورە و ھێزەكانی بەرەو ئەو سنوورە جوڵاندووە".

مەحمود سەنگاوی، بەرپرسی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگە بە كوردستان24 گوت: "ھێزەكانی عێراق داوای چۆڵكردنی دوو رەبایەی پێشمەرگەیان كردووە، ئێمەش بە ھەموو شێوەیەك ئەو داوایە رەتدەكەینەوە و یەك بست خاكی ناوچەكەش چۆڵ ناكەین و ئەو سنوورە لە تیرۆرستان دەپارێزین، ئەگەر بشیانەوێت پێشڕەوی بكەن لێیان قبوڵ ناكەین".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/63378276-03b0-43b3-a61f-a1190b1e8bc6/HaremJaf.ism/manifest
مەحموود سەنگاوی: ناكشێینەوە و لە ھێزەكانی عێراقی قبوڵ ناكەین
مەحموود سەنگاوی: ناكشێینەوە و لە ھێزەكانی عێراقی قبوڵ ناكەین
مەحموود سەنگاوی: ناكشێینەوە و لە ھێزەكانی عێراقی قبوڵ ناكەین
مەحموود سەنگاوی: ناكشێینەوە و لە ھێزەكانی عێراقی قبوڵ ناكەین