هەر کاتێک ئیسکۆ یەدەگ بوو بێت ئەگەری شکستی ریال مەدرید زیاتر بووە
کاردانەوەکانی شکستەکەی ریال مه‌درید له كلاسیكۆ به‌رده‌وامه
رەخنە و گلەیی و گازاندەی رۆژنامەکانی مەدرید لە بارەی کلاسیکۆوە بەردەوامن و لە نوێترین رەخنەیان، گلەیی لە یەدەگبوونی ئیسکۆ دەکەن و پێیانوایە هەڵەیەکی دیکەی زیدان یاریی نەکردن بوو بە ئیسکۆ و یەدەگبوونی ئەم ناوەڕاستکارە بە هۆکارێکی دیکەی شکستەکەی ریال مەدرید هەژمار دەکەن کە هەر کاتێک یەدەگ بوو بێت ئەگەری شکستی مێرێنگی زیاتر بووە.
کاردانەوەکانی شکستەکەی کلاسیکۆ لە مەدرید بەردەوامن و تاکو ئێستاش لە مەدرید باسی هۆکارەکانی شکستی ریال مەدرید دەکرێت و رۆژنامەکان لە گۆشەی جیاوازەوە لەسەر رەخنەکانیان لە زینەدین زیدان بەردەوامن و یەدەگبوونی ئیسکۆ لە یارییەکە نوێترین رەخنەی رۆژنامەکانە لە زیزۆ دەگیرێت.
رۆژنامەی مارکا رایگەیاندووە، هه‌ركاتێك ئیسكۆی ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید یاری نه‌كات به رێژه‌یه‌كی زۆر شاهانه‌كان تووشی شكست ده‌بن ئه‌وه‌ش له‌دواین یاری كلاسیكۆ به‌ده‌ركه‌وت كاتێك زیدان نه‌وه‌د خوله‌ك ئیسكۆی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ هێشته‌وه و یاری پێ نه‌كرد.
ئیسكۆ له دواین سێ كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له لالیگا یاری نه‌كردووه و هه‌رسێ یارییه‌كه‌ش له سانتیاگۆ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دۆڕاوه
له‌وه‌ته‌ی ئیسكۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كردووه به‌شداری له 155 یاری كردووه له‌و یارییانه‌ش ریال مه‌درید 116 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه و له بیست و سێ یاریش به‌رامبه‌ر بووه هه‌ركاتێكییش ئیسكۆ سه‌ره‌كی یان به یه‌ده‌گ یاری كردووه ریال مه‌درید سێزده یاری دۆڕاندووه كه ده‌كاته سه‌دا هه‌شتی یارییه‌كانی ریال مه‌درید.
شاهانه‌كان له نه‌وه‌د و سێ یاری به‌بێ ئیسكۆ به‌شداریان له یارییه‌كان كردووه یانه‌كه پازده یاری به‌رامبه‌ربووه و له سێزده یاریش تووشی دۆران هاتووه و ریال مه‌درید به‌بێ ئیسكۆ سه‌دا چواردە یارییه‌كانی دۆڕاندووه.
ئیسكۆ له ساڵی 2013 ه‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كردووه ته‌نیا له لالیگا به‌شداری 2015 یاری كردووه و سی و هه‌شت گۆڵ و په‌نجا ئه‌سیستی بۆی هه‌بووه ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌كۆی هه‌موو پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ته‌نیا بیست یاری ئه‌نجامداوه و پێنج گۆڵ و پێنج ئه‌سیستی له 1667 خوله‌ك تۆمار كردووه.