عه‌للاوی ئاگاداری پیلانگێڕیه‌كانی دژ به كورده
عه‌للاوی ده‌زانێت ئه‌وانه كێن كه به‌نیازی تێكدانی دۆخی كوردستانن به‌ڵام نایدركێنێت و ته‌نیا هۆشداری ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
جارێكی دیكه، ئه‌یاد عه‌للاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق هۆشداری له‌باره‌ی بوونی هه‌ندێ ئه‌جێندا ده‌دات، كه سه‌قامگیری كوردستانیان كردۆته ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناسنامه‌ی ئه‌و ئه‌جێندایانه بكات.
ئه‌م قسانه‌ی عه‌للاوی له‌میانه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا هاتوون، كه ئه‌مڕۆ له نووسینگه‌كه‌یه‌وه ده‌ركرا، جه‌ختیشی كرده‌وه، هاووڵاتی كورد خراوه‌ته به‌ر ره‌حمه‌تی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ره‌خنه‌ی توندی له حكومه‌تی عێراق گرت و گوتی، به‌هۆی گه‌مارۆكانی حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێم، مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دوا ده‌كه‌وێت و هاووڵاتیانی كورد كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری دۆخێكی سه‌ختی ژیانه‌وه.
عه‌للاوی داواشی كرد، پێویسته به‌پیر هه‌وڵه‌كانی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق و هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیه‌وه بچن و، هه‌رچی زووه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن.
عه‌للاوی جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته به پله‌ی یه‌كه‌م حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه جێبه‌جێ بكات، كه ئێستا به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و ناكۆكیه سیاسییه‌كانه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت. ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی كه به‌هۆی بڕینی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ، هه‌رێمی كوردستان تووشی دۆخێكی ئابووری سه‌خت بووه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ سێیه‌م جاره هۆشداری له‌باره‌ی بوونی هه‌ندێ ئه‌جێندای سیاسییه‌وه ده‌دات، كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیریه بكه‌نه ئامانج، كه بوونه‌ته ناسنامه‌یه‌كی دیاری هه‌رێمی كوردستان و پێی ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌گه‌لێكن بۆئه‌وه‌ی كه عه‌للاوی ده‌زانێت ئه‌و لایه‌نانه كێن كه به‌نیازی تێكدانی دۆخی كوردستانن، به‌ڵام نایه‌وێت بیدركێنێت.