له به‌رايى ساڵى نوێ‌دا چۆن ئاسووده و ته‌ندرووست ده‌بيت
زيره‌كانه بژى
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز له گۆشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى رۆژنامه‌كه‌يدا له ژێر ناونيشانى "زيره‌كانه بژى" چه‌ند رێنماييه‌كى ئاراسته‌ى خوێنه‌رانى كردووه، له پێناو به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش به ئاسووده‌يى و ئارامى و ته‌ندرووستى باشه‌وه.
چۆن ئاسووده ده‌بيت
هه‌وڵبده له ئێستاوه گه‌شبينانه بير بكه‌ره‌وه و به گه‌شبينييه‌وه بڕوانه داهاتوو. وه‌ك دۆست و هاوڕێيه‌كى گيانى به گيانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌روونتدا بكه. كاتێك تێڕوانينێكى نه‌رێنيت له باره‌ى كه‌سێكه‌وه هه‌يه بير بكه‌ره‌وه، چ رێنماييه‌كى ده‌كه‌يت، ئه‌و رێنماييانه له ژيانى خۆتدا په‌يڕه‌و بكه.
بيرو بۆچوونه نه‌رێنييه‌كان له ده‌روونت ريشه كێش بكه. سه‌ره‌تا دان به‌وه‌دا بنێت كه نه‌رێنيانه بير ده‌كه‌يته‌وه و پاشان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و خاڵه لاوازه بكه.
فێرى گوتنى (نا) به
زۆربه‌مان پابه‌ندين به پرس و پابه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه. زۆر گوتنى (به‌ڵێ) ژيانمان جه‌نجاڵ ده‌كات، ده‌بێت له كات و توانا و داهاتى خۆمان ته‌رخانبكه‌ين بۆ پابه‌ندبوون به (به‌ڵێ)كانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فێرى گوتنى (نا) بين زياتر هه‌ست به بوون و تايبه‌تمه‌ندى ژيانى خۆت ده‌كه‌يت.
نيگه‌رانييه‌كانت بڕه‌وێنه‌وه
ئه‌و كاتانه‌ى نيگه‌رانى سه‌رتاپاى بيروهۆشت داده‌گرێت، خۆت فێرى ئه‌وه بكه بتوانيت نيگه‌رانييه‌كانت بڕه‌وێنيته‌وه. وه‌رزش بكه به رێكوپێكى و كه‌مێك له ژينگه‌ى خۆت دووربكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانيت زاڵ بيت به‌سه‌ر نيگه‌رانييه‌كانتدا.
پاسۆردت به‌هێز بكه
بێگومان كاتێك ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێنيته‌وه كه‌واته تۆ يه‌كێكى له‌وانه‌ى ئينته‌رنێت به‌كارده‌هێنيت. ئاگادارى پاسۆردى ئه‌كاونت و هه‌ژمار و مۆبايلت به. وشه و ژماره و ره‌مزه‌كان له دانانى پاسۆرد به‌كاربهێنه. ئه‌وه كه‌مێك له نيگه‌رانييه‌كانت ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و ترسى هاككردن و خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌كاونت و هه‌ژماره‌كانت هه‌راسانت ناكات.
به‌رهه‌مت هه‌بێت
هه‌مووان مه‌يلى ته‌مه‌ڵييان هه‌يه. هه‌وڵبده‌ت كه‌مێك له كاتت ته‌رخان بكه‌يت بۆ ئه‌فراندن و به‌رهه‌م. ده‌روونت رابهێنه كه كۆششكار بێت.