له جگه‌ره‌كێشان خراپتر ئه‌مانه‌ن
جگه‌ره‌كێشان ساڵانه ده‌بێته هۆى مردنى شه‌ش مليۆن كه‌س له جيهاندا
K24 – هه‌ولێر:
جگه‌ره كێشان به يه‌كێك له نه‌ريته كوشنده‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و هۆكارى سه‌ره‌كى شێرپه‌نجه‌ى سينگ و نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه. رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانى رايگه‌ياندووه، ساڵانه شه‌ش مليۆن كه‌س به هۆى جگه‌ره كێشانه‌وه ده‌مرن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌و زيانانهى جگه‌ره‌كێشان هه‌يه‌تى، هه‌ندێك ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆڤ يان خوو و نه‌ريت زۆر له جگه‌ره مهترسيدارترن و زۆر كه‌س هه‌ستى به مه‌ترسييه‌كانيان نه‌كردووه. له‌وانه:
ته‌نيايى: زانكۆى بريگهام يونگ له توێژينه‌وه‌يه‌كدا ده‌ريخستووه، هه‌ستكردن به ته‌نيايى ته‌مه‌نى مرۆڤ به راده‌ى كێشانى 15 جگه‌ره له رۆژێكدا كورتده‌كاته‌وه.
دانيشتن: توێژينه‌وه نوێيه‌كان ده‌ريانخستووه، دانيشتنى زۆر كه دوو كاتژمێر تێپه‌ڕێنێت مه‌ترسى تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن و شێرپه‌نجه‌ى منداڵدان و سييه‌كان زياتر ده‌كات.
كه‌مخه‌وى: پرۆفيسۆر ڤالێرى گاڤارۆڤ، له رێكخراوى ته‌ندرووستى جيهانى رايگه‌ياندووه، كه‌مخه‌وى سه‌رده‌كێشێت بۆ زيادبوونى مه‌ترسى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى مێشك و دڵه‌كوتێ و هاوشێوه‌ى جگه‌ره‌كێشانه له درووستبوونى مه‌ترسييه‌كان.
خواردنى خراپ: به‌كارهێنانى خۆراكه ئاماده‌كراوه‌كان و له‌قوتوونراوه‌كان كه رادهيهكى زۆر له چه‌ورييه تێرهكانيان تێدايه سه‌رده‌كێشن بۆ تووشبوون به نه‌خۆشى كوشنده و ته‌نانه‌ت زيانه‌كانيان له زيانى جگه‌ره كێشان پتره.