فوئاد مه‌عسوم لێدوانی راوێژكارێكی خۆی له‌باره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه
سه‌رۆك كۆمار: لێدوانه‌كه‌ی عه‌بدولڵه‌تیف ره‌شید رای تایبه‌تی خۆیه‌تی
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی لێدوانێكی عه‌بدولڵه‌تیف ره‌شید راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار بڵاو ده‌كاته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، لێدوانه‌كه‌ی ره‌شید بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح ئه‌لجه‌دید رای تایبه‌تی ئه‌و راوێژكاره‌یه و هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوێستی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه نییه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماردا هاتووه، ئه‌و لێدوانه‌ی دوێنێ عه‌بدولڵه‌تیف ره‌شید بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح ئه‌لجه‌دیدی دابووی، رای تایبه‌تی خۆیه‌تی و لێره‌دا روونی ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و لێدوانه‌ی ره‌شید هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به هه‌ڵوێستی فه‌رمی و رای سه‌رۆك كۆماره‌وه نییه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌رجه‌م را و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له سایتی ئه‌لیكترۆنی سه‌رۆك كۆمار و لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی كۆمار بۆ ده‌زگا میدیاكانه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
دوێنێ عه‌بدولڵه‌تیف ره‌شید، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سه‌باح ئه‌لجه‌دید رایگه‌یاندبوو، حكومه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ناكات، گوتبووی، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كاروباره‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی به‌دوای خۆیدا هێنا و به توندی ره‌تی كرده‌وه.