شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌گه‌ر په‌له له پێكهێنانی ژووری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش نه‌كرێت دۆخی كه‌ركووك له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
شاخهواد عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی رایگه‌یاند، رۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تی رفاندن، كوشتن و بڕین له شاری كه‌ركوك روو ده‌ده‌ن و هۆشداریشیدا، ئه‌و دڵنیایه كه داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شێك له خاكی سنووری پارێزگای كه‌ركووك و دووباره داگیری ده‌كاته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی شاری كه‌ركوك جه‌ختی كرده‌وه، "كه‌ركووك ئێستا له دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداردا گوزه‌ر ده‌كات و رۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن، رفاندن و بڕین روو ده‌ده‌ن، له‌دوا رووداوی له‌م جۆره‌شدا، دوێنێ سێ هاووڵاتی كورد له باشووری قه‌زای داقوق خۆیان و ئۆتۆمۆبیله‌كه‌یان رفێندراون"، گوتیشی، "ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و شاره و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك و پارێزگاری له‌و شاره نه‌كات، ئه‌وا گومانی تێدا نییه داعش ده‌گه‌رێته‌وه و به‌شێكی زۆری خاكی كه‌ركووك داگیر ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی حه‌وێجه و داقوق".
عه‌بدوڵڵا گوتیشی، "پێویسته حكومه‌تی عێراق ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دۆخه‌دا بكات و پشتگیری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات، بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاسایشی كه‌ركووك بكه‌ن، هه‌وره‌ها پێویسته وه‌ك به‌ر له ساڵی 2014 ژووری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بونیات بنرێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا له كه‌ركووك له‌گه‌ڵ كورد ده‌كرێت، هه‌مان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه كه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد ده‌كرا، كه خۆی له ده‌ركردن، كۆچپێكردنی به‌زۆر و گۆڕینی دیمۆگرافیا له‌لایه‌ن گروپه مه‌زهه‌بییه‌كانی سه‌ر به لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گه‌لی كورد ره‌ت ده‌كاته‌وه و هه‌میشه بیر له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كاته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له دژی سیاسه‌ته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌و شاره روو ده‌دات و ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانێكی فیتنه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی گه‌وره كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆنترۆڵ ناكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "من وه‌ك لێژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و بابه‌ته‌م له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ باس كردووه، ئێستاش كار له‌سه‌ر باسكردنی ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی په‌له بكات له پێكهێنانه‌وه‌ی ژووری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش به ئاماده‌یی پێشمه‌رگه، له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی پارێزگاكه، به‌ر له‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت".