به وێنه.. له كه‌ركووك حه‌شد و سوپا هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر ماڵى كارمه‌ندێكى ئاسايش
دواى شكاندنى ده‌رگا و په‌نجه‌ره، ماڵه‌كه‌يان پشكنى
K24 – هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى شارى كه‌ركووك، شه‌وى رابردوو ميليشياكانى سه‌ر به حه‌شد و سوپا هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر ماڵى كارمه‌ندێكى ئاسايش به ناوى ئاواره ناميق و دواى شكاندنى ده‌رگا و په‌نجه‌ره، ماڵه‌كه‌يان پشكنى.
به گوێره‌ى زانيارى چالاكانى كورد كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كارمهندهى ئاسايش دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، ئاواره‌ى شارى هه‌ولێر بووه و له كاتى رووداوه‌كه‌دا كه‌س له ماڵه‌كه‌ياندا نه‌بووه.



.jpg)
