سێ ئه‌فسه‌رى كوردى پۆليسى نه‌وتى كه‌ركووك ده‌ستبه‌سه‌ر كران
به بيانووى ئه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانيان له‌سه‌ر كۆمپانياى نه‌وتى باكوور هه‌ڵكردووه
K24 – هه‌ولێر:
سێ ئه‌فسه‌رى نه‌وتى كه‌ركووك، به بيانووى ئه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستانيان له‌سه‌ر كۆمپانياى نه‌وتى باكوور هه‌ڵكردووه، خراونه‌ته ژێر لێكۆڵينه‌وه.
چالاكانى كورد له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك وێنه‌ى ئه‌و سێ ئه‌فسه‌ره‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه و رايانگه‌ياندووه، شه‌وى رابردوو تيمێكى لێكۆڵينه‌وه‌ى تايبه‌تمه‌ند له به‌غداوه گه‌يشتوونه‌ته كه‌ركووك بۆ لێكۆڵينه‌وه له‌و ئه‌فسه‌رانه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان تا ئێستا چاره‌نووسى ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ديار نييه و له لايه‌ن ئه‌و تيمه‌وه خراونه‌ته ژێر لێكۆڵينه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ركراوون.
ناوی ئەفسەرەکان:
1.موقەدەم ئەحمەد عوسمان، کەدەکاتە برای پەرلەمانتاری یەکێتی حەمە سور دووشیوانی.
2.رائید سرۆ حوسامەدین جەباری.
3.نەقیب شێرزاد.
