ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: داعش گه‌ڕایه‌وه كه‌ركووك
"زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه و زاب و ریاز شه‌وان له‌ژێر كۆنترۆڵى داعشدان"
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، "دانیشتوانى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك، كۆچى پێچه‌وانه‌یان ده‌ستپێكردووه و دواى رزگاربونیان له‌ژیانى ئاواره‌یى و گه‌رانه‌وه‌یان بۆ حه‌ویجه، ئێستا جارێكى دیكه به‌ره‌و كه‌ركووك ده‌گه‌رێنه‌وه".
هه‌ر له‌م راپۆرته‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكادا كه له به‌رپرسانى كه‌ركووك گواستیه‌وه، "داعش گه‌راوه‌ته‌وه ناوچه‌كه و به‌شه‌وان كۆنترۆڵی چه‌ندین ناوچه‌كه ده‌كه‌ن".
له‌مباره‌شه‌وه، نازم كه‌هیه رێكخه‌رى پێشوى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌ركووك كه‌ئێستا له‌ناحیه‌ى تازه‌ى باشورى كه‌ركووكه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاندووه "زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه و زاب و ریاز شه‌وان له‌ژێر كۆنترۆڵى داعشدان و شه‌وانه داعش مه‌فره‌زه‌ی چه‌كدار به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه و خه‌ڵك ده‌كوژن و ده‌رفێنن".

رادیۆكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، چه‌كدارانى داعش به شێوه‌ى گروپ به ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه و به‌شه‌وان جموجۆڵیان زۆره، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها له‌ماوه‌ى چه‌ند شه‌وى رابردوودا سه‌رۆك عه‌شیره‌تى جحێش و فه‌رمانده‌یه‌كى پۆلیس و چه‌ندین كه‌سى دیكه‌یان كوشتووه.
ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركووك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند "خه‌ڵكى حه‌ویجه ده‌ترسن، بۆیه ئێستا جارێكى دیكه حه‌ویجه به‌ره‌و كه‌ركووك جێ ده‌هێڵنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى نه‌بوونى هێزه عێراقیه‌كان له‌ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه و گه‌رانه‌وه‌ى داعش‌یش بۆ ناوچه‌كه، حه‌دیدى جه‌ختی كرده‌وه "هێزه عێراقیه‌كان حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ریان كۆنترۆڵكردووه، به‌ڵام له‌داعش پاكیان نه‌كردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی "بریاره دوو فیرقه‌ی سه‌ربازى عێراقى ره‌وانه‌ی سنورى حه‌ویجه بكرێن، به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له‌داعش".
قه‌زاى حه‌ویجه و ناحیه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌دواى رووخانى رژێمى به‌عسه‌وه بونه‌ته پێگه‌ى گروپه چه‌كداره سونه‌كان، زۆربه‌ى چه‌كداره‌كانیش دانیشتوى ئه‌و ناوچانه‌ن و پێشتر لایه‌نگیرى رژێمى به‌عس بوون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ر له ماوه‌یه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی كشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، پاككردنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری خاكی عێراقی له چه‌كدارانی رێكخراوی داعش راگه‌یاندبوو.