گۆڕان خه‌ریكی دروستكردنی به‌ره‌یه
"لەگەڵ چەند لایەنێك لەسەر خەتین"
K24 - ھەولێر
گۆڕان داوای ئۆپۆزسیۆن له لایه‌نه ئیسلامی و عه‌لمانییه‌كان ده‌كات و ئه‌ندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزوتنه‌وه‌كه‌ش رایده‌گه‌ینێت، به‌شێك له حزبه ئیسلامی و عه‌لمانییه‌كان به‌ڵینیانداوه به‌شداری ئه‌و به‌ره‌یه‌بن، له به‌رانبه‌ریشدا ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئەوە دەخاتەروو، ئەوان دەیانەوێ به‌شداری لەبەرەی ئۆپۆزسیۆنێك بكەن بۆ خزمه‌تكردنی نیشتیمان بێ نه‌ك بۆ خۆ ده‌رخستن و گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی حزب.
چالاك موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە كوردستان24 گوت: "كۆمەڵی ئیسلامی ھاتووەتە بەرەكە و لەگەڵ چەند لایەنێكیش لەسەر خەتین، ھەروەھا بەشێكی فراوانی قاعیدەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌مان لەگەڵەدایە".
لەبارەی بەشداریكردنیان لەو بەرەیە كامیل حاجی عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رایگەیاند: "ئەگەر ھەوڵنەدرێت ئۆپۆزسیۆن پارچە پارچە نەبێت و بە یەك ھەڵوێست داوای مافی رەوای گەلەكەیان بكەن ھیچی خراپی تێدانابێت، پرسیارێكی دیكە ئەوەیە ئایا لایەنەكان دێن بەدەم داوایانەوە؟".
له پێكهینانی كابینه‌ی هه‌شته‌م هه‌موو لایه‌نه‌كان بڕیاریاندا پێكه‌وه خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یێنه كه‌نارێكی ئارام و چوار ساڵی ئاشته‌وایی و ئاوه‌دانی بنیات بنێن، به‌ڵام هێشتا ته‌مه‌نی كابینه‌كه ته‌واو نه‌بووه، كه‌چی پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیییه‌كانی حكومه‌ت داوای ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن.