ههڵبژاردنهكانی عێراق لایهنهكانی دابهشكردووه
كێشهكانی ههولێر و بهغدا به ههڵبژاردن گرێدراون
K24 - ھەولێر
کورد پێی باشە هەڵبژاردنهكانی عێراق لە کاتی خۆیاندا بکرێت و بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکانیش بەشێوەی ناراستەوخۆ لەگەڵ لایەنە کوردییەکان گفتوگۆ کراوە، بەرپرسێکی گۆڕانیش پێی وایە دەبێ كورد بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات.
عەلی حسێن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەڵبژاردن كێشەكان یەكلایی دەكات، یەكێك لە ھۆكارەكان ئەوەیە رێككەوتنی كوتلەكانی عێراق لەگەڵ ھەرێمی كوردستان یەكلادەبێتەوە لە چۆنیەتی بڕیاردان لەسەر ئەو كێشانەی نێوان ھەولێر و بەغدا".
ھەر لەسەر ئەم پرسە سابیر هەمزە، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: "تا ھەڵبژاردنی عێراق زووتر بكرێ كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا زووتر یەكلا دەبێتەوە، بە بۆچوونی من ھەر كەسێك دەسەڵات لە عێراق بگرێتە دەست، ھیچ شتێك لە ستراتیژی شیعی لە عێراق ناگۆڕێت".