شێخ جەعفەر: گرووپێكی یەكێتی ویستیان حەشدی شەعبی بھێننە سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك
"خۆپێشاندانەكانی سلێمانی ھەر ئەو گرووپە بوو كە 16 ئۆكتۆبەری كەركووركیان بەو دەردە برد"
K24 - ھەولێر
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، گرووپێكی ناو یەكێتی ویستیان سلێمانیش به‌ده‌ردی كه‌ركووك ببه‌ن و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه ناو شاره‌كانی كوردستان ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت خۆیان لەناو یەكێتیدا زاڵ بكەن و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست بۆیه ئه‌و خیانه‌ته ده‌كه‌ن.
لە لێدوانێكدا بۆ دەنگی ئەمریكا، شێخ جه‌عفه‌ر: "ئاراسته و گرووپێك له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن كه هه‌ماهه‌نگ و رێككه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چۆن كه‌ركووكیان رادەست كردن ئاواش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان رادەست بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌و توندوتیژییانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌و گرووپه بوون نه‌ك خه‌ڵك چونكه به‌وه ویستیان بیانوو بده‌نه ده‌ست سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی تا به‌ناوی پاراستنی ئاسایش و خه‌ڵكه‌وه بێنه‌وه سلێمانی و هه‌موو كوردستان".
دەشڵێت: "ئه‌و رووداوانه‌ی روویاندا سوتانی فه‌رمانگه‌كان و باره‌گای حیزبه‌كان و پشێوی نانه‌وه داوای خه‌ڵك نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه موئامهرهیهك بوو كه كه‌وتنه ناو ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌وانه بۆ شتی تر به‌كاریده‌هێنا من وه‌ك كوده‌تایه‌ك ده‌مبینی، مه‌رامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو دۆخی كوردستان تێكبده‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ماهه‌نگیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ عێراقدا تا حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بهێننه سلێمانی و هه‌موو كوردستان. ئه‌م پیلانه خه‌ڵكی ئاسایی نه‌بوو، چونكه ئێمه ده‌زانین خه‌ڵك و ئه‌و گه‌نجانه گیرفانیان به‌تاڵه و داواكارییان ره‌وایه، خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌و مه‌رامه‌ی نه‌بوو، دوو هه‌زار یا پێنج هه‌زار كه‌س دەبوون، به‌ڵكو خه‌ڵكی ئاسایی ناڕه‌زا سه‌دان هه‌زار كه‌سن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی بونایه هیچ هێزێك نه‌یده‌توانی له‌به‌رده‌م هێزی خه‌ڵك خۆی رابگرێت".
ئەو ئەندامەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشكرای كردووە: "له‌ناو یه‌كێتیدا ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه و هه‌ندێك لایه‌نی تریش هه‌تا چه‌ند وڵاتێكی هه‌رێمی ده‌ره‌وه‌ش له‌پشتیه‌وه‌ن ده‌یانه‌وێت سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، هاوشێوه‌ی خیانه‌ته‌كه‌ی كه‌ركووك دوباره بكه‌نه‌وه و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیش بخه‌نه ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق. به‌داخه‌وه ناتوانم ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو یه‌كێتی و وڵاته دهرهكیهكهش بڵێم له‌ئێستادا، چونكه زۆركات دۆخی خراپ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی واده‌كات كه تا پله‌ی خیانه‌تیش بپۆشیت بۆ كه‌سانی تر، به‌ڵام وه‌ك وتم ئه‌وه خه‌ڵكی ئاسایی نه‌بوو ئه‌و توندوتیژی و گێره‌شێوێنیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی تر، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ناو یه‌كێتی بوون كه كه‌ركووكیان له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا به‌و ده‌رده گه‌یاند".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی یەكێتی ئەو گرووپە سزانادات شێخ جه‌عفه‌ر دەڵێ: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئێستا جۆرێك له‌سه‌ر لێشێواوی و لێكترازانی تێدایه، وای لێهاتووه كه كه‌سانێك سه‌یته‌ره بكه‌ن به‌سه‌ر حیزبه‌كه‌دا و وه جۆره‌ها مامه‌ڵه‌ش به حیزبه‌كه‌وه ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ په‌یداكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان وایكردووه كه ئه‌و كه‌سانه بۆ خۆیان یاری بكه‌ن له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كه‌سیش نه‌توانێت لێیان بپرسێته‌وه،ئه‌وه به‌جێ ده‌هێڵین بۆ مێژوو".
راشیدەگەیەنێت: "هه‌تا ئه‌و گرووپه خائینه‌ی یه‌كێتی مابن مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه، چونكه به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی عێراقن و ده‌یانه‌وێت سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه‌وه هه‌موو كوردستانی رادەست بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی كوردستان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كوردستان. ئێستاش ئومێدمان یه‌كڕیزی میلله‌ت و ساڕێژكردنی برینه‌كانه، ئه‌گه‌رنا ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ی ده‌بێت به‌خه‌ڵك بڵێین ئه‌و گرووپه خائینه كێن كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه كۆبونه‌وه‌یان له به‌غداد و كه‌ركووك و سلێمانی له‌گه‌ڵ كردون و ده‌یانه‌وێت ده‌ستی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بگرن بیانهێننه‌وه شاره‌كانی كوردستان".
دەشڵێت: "هه‌تا ئه‌و گرووپه مابن ئه‌و مه‌ترسیه به‌رده‌وام له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه چونكه ئه‌وان له موئامارهی خۆیان ناكه‌ون، ئه‌گه‌ر بڕوانن ئه‌و كه‌سانه له رابردوودا فلسێك له‌گیرفانیاندا نه‌بووه كه‌چی ئێستا به‌سه‌دان ملیۆن دۆلار ناڵێن پاره‌ی نه‌وتیان لایه وه تائێستاش له‌و كه‌سانه‌ی بچوكترین به‌رژه‌وه‌ندییان له‌م وڵاته هه‌یه له‌گه‌ڵیان شه‌ریكن و سه‌رانه‌یان لێ ده‌سێنن".
گوتیشی: "هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كان به جه‌نابی كاك مه‌سعودیشه‌وه ئاگاداری ئه‌و خیانه‌ته‌ی ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتین، به‌ڵام وه‌ك وتم دۆخی كوردستان ناله‌باره‌وه سه‌ركرده‌ی ئه‌و حیزبانه به‌رپرسانه نایه‌نه پێش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، فه‌وزایه‌ك له كوردستان دروست بووه كه ئه‌وان به‌هه‌موو جۆرێك ده‌توانن ته‌راتێنی تێدا بكه‌ن".
دەشڵێ: "وه‌ك وتم ئێستا كاتی ساڕێژكردنی برینه‌كانه نه‌ك كولاندنه‌وه‌ی، ئاراسی شێخ جه‌نگی زۆر سه‌هووه، ده‌بوو باسی ئه‌وه بكات به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به ئێمه‌ی گوت به‌رگری مه‌كه‌ن با سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بێنه كه‌ركووك، به‌ڵام ئێمه پێمان گوت سازش له‌سه‌ر یه‌ك بست خاكی كوردستان ناكه‌ین و بێ به‌رگری چۆڵی ناكه‌ین، ده‌بوو باسی رۆڵی خراپی خۆی بكات كه كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد له پێشثر تا بیانهێنێته كه‌ركووك به‌س دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كاتی كولاندنه‌وه‌ی ئه‌و برینانه نییە".
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتیشی: "ئه‌م گرووپه‌ی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می شاخدا ئه‌وه‌یان بكردایه هاوكاری حكومه‌تی عیراقی بكه‌ن ئه‌وا هه‌موویان ره‌می ده‌كران و ده‌كوژران، ئه‌گه‌ر مام جه‌لالیش بمایه هه‌موویانی وه‌ك خائین سزا ده‌دا".