له‌سه‌ر داگیركردنی كوردستان ناكۆكی كه‌وته نێوان عه‌بادی و ئه‌عره‌جی
وه‌زیری ناوخۆ پیلانی عه‌بادی بۆ داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی له‌بار بردووه
k24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به رۆژنامه‌ی عوكازی راگه‌یاندووه، ئێستا ناكۆكی كه‌وتۆته نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق، به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، عه‌بادی ئه‌عره‌جی سه‌رزه‌نه‌شت كردووه، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌عره‌جی له كاروباری سوپا له سنووری پارێزگای سلێمانی، گوایا وه‌زیری ناوخۆ رێگه‌ی به سوپا نه‌داوه به‌ره‌و ناوچه‌كانی سلێمانی پێشڕه‌وی بكات.
رۆژنامه‌ی عوكاز له‌و سه‌رچاوانه بڵاوی كردۆته‌وه، قاسم ئه‌عره‌جی سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له كاروباری سوپا به عه‌بادی راگه‌یاندووه، مه‌به‌ستی له‌و كاره‌ی بۆ به‌لاوه‌نانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه، كه سوپا ویستیوویه‌تی رێگای نێوان كه‌لار و جه‌له‌ولا كۆنترۆڵ بكات و پێشمه‌رگه‌ش ره‌تی كردۆته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه راده‌ستی سوپا بكات.
سه‌رچاوه‌كان جه‌ختیشیان كردۆته‌وه، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی وه‌زیری ناوخۆ له‌سه‌ر هیچ داواكاریه‌كی فه‌رمی نه‌بووه و ره‌فتارێكی تاكه كه‌سی بووه، بۆیه ئه‌و كاره‌ی ئه‌عره‌جی توڕه‌یی حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، عه‌بادی ئه‌و كاره‌ی ئه‌عره‌جی به به‌زاندنی سنووره‌كانی وه‌سف كردووه، به‌وه‌ی كه پلانه‌كانی عه‌بادی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌بار بردووه. دواجاریش عه‌بادی داوای له وه‌زیری ناوخۆ كردووه، هێزه‌كانی پۆلیس له‌و ناوچه‌یه بكشێنێته‌وه، كه پێشتر به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بڵاو كرابوونه‌وه، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كیان.