شەڕ و وێرانكاری حەلەب چۆڵ دەكات

"ناوێکی گەورە و دێیەکی وێران"

K24 - ھەولێر

جاران حەلەب یەکێك بوو لە قەرەباڵخترین و جوانترین شارەکانی سووریا و بەوە دەناسرا کە شارێکە هەرگیز خەوی لێناکەوێ، بەڵام ئیستا کۆڵانەکانی ئەو شارە چۆڵن و بازاڕەکانیشی وێران، هاوکات خەڵکەکەشی تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ناوچەی دێرینی حەلەب رەنگە جوانترین نموونە بێ بۆ ئەو گوتە کوردییەی کە دەڵێ "ناوێکی گەورە و دێیەکی وێران" رۆژانێك جەنجاڵترین شوێنی حەلەب بوو، کەم کەس هەیە لە دانیشتوانی حەلەب کە یادگاری لەم کۆڵانە بچووکانەدا نەبێ، کەچی ئێستا بە دەگمەن ماڵێك دەبینی نیشتەجێی تیادا بێ، چونکە کەس نایەوێ بگەڕێتەوە بۆ ماڵی چۆڵ و گەڕەکی چۆڵ و شاری وێران. لەگەڵ ئەوەشدا نەبوونی وایکردووە هەندێك ناچاربن بگەڕێنەوە شارەكە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/310a6388-0d24-485e-b532-050b2a142d53/122717TDW.ism/manifest