کورد پۆستێکی دیکەی لە كەركووك لەدەستدا

پۆستەكە رادەستی توركمانێكی شیعە دەكرێت

K24 - ھەولێر

بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا و رێككەوتنی سیاسی ئەمڕۆ توركمانە شیعەكان، بەڕێوەبەرێكی كورد لە سنووری كەركووك لە پۆستەكەی لادەدەن و كەسێكی دیكەی شیعە لە شوێنی ئەو دەست بەكار دەبێت.

 بەڕێوبەری فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووك مەهدی کاکەیی کە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە، بەکوردستان24 گوت: "ئەمڕۆ تورکمانە شیعەکانی قەزای داقوق، بەڕێوبەری کشتوکاڵی قەزاکەیان گۆڕیووە بە کەسێکی تورکمانی شیعە".

مەهدی کاکەیی گوتیشی: "بەڕێوبەری كشتوكاڵى داقوق ناوی (ئازاد عەبدوڵڵایە) ئەمڕۆ پێ راگەیەندراوە کە نەگەڕێتەوە سەر دەوامەکەی بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی پێ بڵێن".

راشیگەیاند: "لەشوێنی ئەو كەسێکى توركمانی شيعيان داناوه به ناوى عەباس فەخرەدين".