"داعش گەڕاوەتەوە دەوروبەری كەركووك"
دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر داعش له كه‌ركووك به‌هێز بووه‌ته‌وه و خه‌ریكه كۆنترۆڵی ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی نزیك له سه‌ركرده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به سكای نیوزی راگه‌یاند، داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه حه‌وێجه، به‌ڵام به‌شێوازێكی جیاواز.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی، چه‌كدارانی داعش به‌ڕۆژ له ناحیه‌ی ریازی رۆژئاوای كه‌ركووك خۆیان له تونێله‌كاندا حه‌شار ده‌ده‌ن، كه شه‌و داهات دزه ده‌كه‌نه ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و حه‌وێجه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ناحیه‌كانی ریاز، عه‌باسییه و ره‌شادی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، به‌هۆی تۆپۆگرافیاكهیانهوه، بوونه‌ته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ خۆ حه‌شاردان و دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش، هه‌وره‌ها كه‌می هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هۆی فراوانی رووبه‌ری جوگرافیای ئه‌و ناوچانه، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زه‌مینه‌ی بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی له‌بار كردووه، كه وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه به سكای نیوزی راگه‌یاندووه، له‌ئێستادا ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌می هێزه عێراقیه‌كان له‌و ناوچانه ماونه‌ته‌وه و، به‌شی ئه‌وه ناكه‌ن كۆنترۆڵی ته‌واوی ئاسایشی ناوچه‌كان بكه‌ن.
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه كه نه‌یویستووه ئاماژه به‌ناوی بكرێت، به رۆژنامه‌ی مه‌دای راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، زۆر نزیكه كه ناوچه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بكه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی داعش.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌رچه‌نده به‌ر له ماوه‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی خاكی عێراقی له چه‌كدارانی داعش راگه‌یاندبوو، به‌ڵام دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و نه‌مانی هه‌ژموونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، رۆژبه‌ڕۆژ ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی داعش له‌و پارێزگایه به‌هێزتر ده‌بێت و، ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش به ئه‌گه‌ر سه‌یر ده‌كرا، خه‌ریكه ده‌بێته راستی و، تائێستاش رووداوه ئه‌منییه‌كان به به‌رده‌وامی روو ده‌ده‌ن.