"به‌هۆی مێسی، ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی له‌سه‌ره‌"

له‌ دوای كلاسیكۆ، زێدان و پێرێز ره‌خنه‌ی توندیان له‌م یاریزانه‌ گرتووه‌

كاردانه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ كلاسیكۆ به‌رده‌وامه‌، میدیاكان له‌ دوای ئه‌م رووداوه‌ ره‌حم به‌ راهێنه‌ر و یاریزانانی ریال مه‌درید ناكه‌ن، له‌ ئێستا جگه‌ له‌ كه‌ریم بێنزێما ره‌خنه‌كان به‌ ئاراسته‌ی مارسێلۆ شكاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 27 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ راهێنه‌ر و ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید گله‌یی توندیان له‌ مارسێلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی كردووه‌ كه‌ ئاستی له‌ كلاسیكۆ خراپ بووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر راگرتنی لیۆنێل مێسی ـیش زۆر لاواز بووه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، زێدان له‌ په‌یامێكی توند مارسێلۆی به‌ دانیشتن له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ترساندووه‌ و ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند یارییه‌كه‌ ئاستی دابه‌زیوه‌ و هۆشداری داوه‌تێ كه‌ ئاستی خۆی پێشبخات.

رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید و فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌یان له‌ باره‌ی خاڵه‌ لاوازه‌كانی یانه‌كه‌ كردووه‌ و له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كیش رێككه‌وتوون.

لیۆنێل مێسی كاپتنی دووه‌می بارسێلۆنا له‌ كاتی تێپه‌ڕكردنی تۆپێك له‌ مارسێلۆی به‌رگریكاری ریال مه‌درید
لیۆنێل مێسی كاپتنی دووه‌می بارسێلۆنا له‌ كاتی تێپه‌ڕكردنی تۆپێك له‌ مارسێلۆی به‌رگریكاری ریال مه‌درید