"كریستیانۆ بۆ به‌رگریكردن له خۆی، باسی مێسی كردووه"
رۆژنامه‌یه‌ك نهێنییه‌كی كریستیانۆ له‌به‌رده‌م دادگا ئاشكرا كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له‌به‌رده‌م دادگای مه‌درید بۆ به‌رگریكردن له خۆی باسی مێسی كردووه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی خۆدزینه‌وه له باجدان جیاكاری له نێوان ئه‌و و مێسی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 27 دێسێمبه‌ری 2017، خۆزێ ئانتۆنیۆی پارێزه‌ری كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه كردووه كه له دادگا نیگه‌رانیان له دژی لێژنه‌ی باجی ئیسپانیا ده‌ربڕیوه و حكوومه‌تی ئیسپانیایان به لایه‌نگیر له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیۆنێل مێسی تاوانبار كردووه، له كاتێكدا ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆناش پێشتر به‌م كه‌یسه تێوه‌گلاوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رمتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یه‌كه‌مجاره پارێزه‌ره‌كه‌ی كریستیانۆ به‌مشێوه‌یه حكوومه‌ت و ده‌سته‌ی باجی ئیسپانیا تاوانبار ده‌كات.
له ئێستادا كریستیانۆ رۆناڵدۆ له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی باجدانی ئیسپانیا به خۆدزینه‌وه له باجدان له 4 كه‌یسی جیاواز تۆمه‌تبار كراوه و له نێوان ساڵانی 2011 و 2014 بایی زیاتر له 14 ملیۆن یۆرۆ خۆی له باج دزیوه‌ته‌وه.
