ئه‌ڵمانیا له‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

"مەشقکردن لەسەر ئەو چەکانە ده‌بێت كه‌ لەشەڕی داعش بەکار نەهێنراوە"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/59a3e094-33a6-4065-9e7d-03b5666c5a24/122717THT.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌ڵمانیا له‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش داوای پلانی ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

ئەڵمانیا بۆ ساڵی داهاتوو بە شێوازی تازە مەشق بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و وڵاتانی هاوپەیمانی شەڕی داعشیش داوای پلانی ساڵی 2018یان لە پێشمەرگە بۆ مەشق و راهێنان کردووە.

ئەفسەرێکی ئەڵمانیاش دەڵێت: "بۆ ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبین لە هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە".

شەش هەفتەيه پێشمەرگە و سوپای ئەڵمانیا لە هەولێر مەشق دەکەن لەسەر سەرکردایەتی هێزەکانی پاراستنی کوردستان، ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە هاوکاری کردنی هێزەکانی پێشمەرگەو بۆ ساڵی داهاتووش شێوازی مەشقەکانی بە پێشمەرگە دەگۆرێت ئەوان جگە لە  چەک و پێداویستی سەربازی لە رووی مەشقەوەش دەیانەوێت ئەفسەرانی پێشمەرگە ئامادە بکەن و خۆیان ببنە راهێنەر لە لیواکانی خۆیاندا.

وەزارەتی پێشمەرگە بەرنامەی مەشقی ساڵی 2018 رادەستی وڵاتانی هاوپەیمان کردووە  کە خۆی لە چوار جۆر مەشق دەبینێتەوە, یەکێک لەو مەشقانەی هاوپەیمانان لە ساڵی داهاتوو بە پێشمەرگەی دەکەن, مەشقکردنە لەسەر ئەو چەکانەی هاوپەیمانان بە پێشمەرگەیان داوە تا ئێستە لەشەڕی داعش بەکار نەهێنراوە.