هه‌فته‌ی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی په‌رله‌مان ده‌كات

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی باس له‌ هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و بۆ پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان، بۆ دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌.

دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر، له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا، نێچیرڤان بارزانی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد و تێیدا داوای كرد كه‌ په‌رله‌مان رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری بكات.