كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌یه
ئامێرێكی پێشكه‌وتوو رێگری له ساخته‌كاری ده‌كات
K24 - سلێمانی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌یی خۆیی ده‌ربڕیووه كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌بات و به‌رپرسێكی كۆمسیۆنه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه ئامێرێكی پێشكه‌وتوویان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هێناوه رێگری له هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك ده‌كه‌ن.
ھاوڕێ تۆفیق، به‌رپرسی نووسینگه‌ی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە كوردستان24 گوت: "بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو دوو گۆڕانكاری گەورە روویداوە، سندوقی ئاسایی بەكارناھێندرێت، بەڵكو سندوقێكی ئەلكترۆنیە و خۆی دەنگەكان ئەژمار دەكات و لەرێگەی مانگی دەستكردەوە، دەنگەكان دەگەیەنێت بۆ سەنتەری جیاكردنەوە لە بەغدا، لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا ئەنجامی ھەڵبژاردن ئاشكرا دەبێت".