سێ مانگه بهغدا كوردستان سزا دهدات
چەندین بڕیاری دژی هەرێمی کوردستان دەرکرد.
K24 - ھەولێر
سێ مانگ بەسەر بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ سزادانی بەکۆمەڵی گەلی کوردستان تێدەپەڕێت، کە لەیەکێك لە بڕیارەکاندا سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە بەکارهێنانی هێز لە دژی هەرێمی کوردستان سەرپشککرد، ئەمەش وایکرد، هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بە هاوكاری لایەنێکی ناوخۆیی و پاڵپشتی وڵاتانی دەرەکی هێرش بکەنە سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و داگیری بکەن.
رۆژی 27 ئەیلوولی ئەمساڵ بەسەرپەرشتی هومام حەمودی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق و بە بەشداری هەریەك لە ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و سرووە عەبدولواحید، پەرلەمانتاری گۆڕان پەرلەمانی عێراق 13 بڕیاری لە دژی هەرێمی کوردستان دەرکرد.