حه‌شدی توركمانی گونده‌كانی كورد له خورماتوو تۆپباران ده‌كات
هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی تۆپبارانه‌كه بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك چالاكوان له ده‌وروبه‌ری خورماتوو، شه‌وی رابردوو میلیشیاكانی حه‌شدی توركمانی گونده‌كانی كوردیان له زنجیره به‌رزاییه‌كانی هه‌نجیره له سنووری قه‌زای خورماتوو تۆپ باران كرد.
وه‌ك چالاكوانان رایانگه‌یاندووه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو حه‌شدی توركمانی له سنووری قه‌زای خورماتوو له باشووری كه‌ركووك، گونده‌كای كوردیان له به‌رزاییه‌كانی هه‌نجیره تۆپباران كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و تۆپبارانه‌وه نه‌زانراوه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به هه‌زاران هاووڵاتی كورد له ترسی ئه‌و كرده‌وانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان ده‌یكرد، له‌و ناوچانه ئاواره بوون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌شێكی زۆری ئه‌و هاووڵاتیه كوردانه‌ی كه له قه‌زای خورماتوو ئاواره بوونه، په‌نایان بۆ به‌رزاییه‌كانی هه‌نجیره بردووه.