حکومەت و کۆمسیۆن هەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکەن
گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكارییەكان دەكەن
K24 - ھەولێر
بۆ دەست نیشانکردنی رێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە.
ئاراس ئەحمەد، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "كۆبوونەوەكە دوایین كۆبوونەوەی ساڵی 2017، ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی و ئامادەبوونی ژمارەیەك وەزیر بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا سەرۆك و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا دەكەن".
گوتیشی: "سەرۆكی حكومەت دەیەوێت بەر لەوەی بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن سەردانی پەرلەمانی كوردستان بكات، لەگەڵ كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان گفتوگۆ لەبارەی ئامادەكاری و دەست نیشانكردنی رێكارەكانی ھەڵبژاردن بكەن".
پێشتر ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی به كوردستان24 راگه‌یاندبوو: "هه‌فته‌ی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سەردانی په‌رله‌مان دەكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستی دیاریكردنی رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان".