"ترهمپ له ساڵێكدا 100 درۆی كردووه"
ژمارهی درۆییهكانی ترهمپ و ئۆباما ئاشكرا دهبێت
K24 - ھەولێر
رۆژنامەیەكی ئەمریكیی بەراوردێك لە نێوان درۆیهكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا و باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە دەكات و رای دەگەینێت، كە ترەمپ لەوەتەی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، 100 درۆی كردووە، بەڵام ئۆباما تەنیا 18 درۆی كردووە.
لە راپۆرتێکدا كە رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە، رۆژنامەكە دەڵێت: "لەوەتەی ترەمپ لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2017 دەسەڵاتی گرتووەتە دەست 100 درۆی كردووە یان راستییەكانی لە خەڵك شاردووەتەوە، ئەمەش شەش هێندەی ئەو درۆیانەیە كە باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشوو لە هەشت ساڵی سەرۆكایەتیی خۆیدا كردووەیەتی".
راپۆرتەكەی نیویۆرك تایمز، بە ناونیشانی "درۆیەكانی ترەمپ لەبەرانبەر ئۆباما" وەك لە ناونیشانەكەدا دیارە كە دەیەوێ بەراوردی درۆیەكانی ترەمپ و ئۆباما بكات، ئۆمابا لە ماوەی هەشت ساڵی سەرۆكایەتیی خۆی تەنیا 18 درۆی كردووە، واتە لەهەر ماوەیەكی سەرۆكایەتی نۆ جار درۆی كردووە كە لە ئەنجامدا دوو درۆ بەر ساڵێك دەكەوێ، بەڵام ئەوەی ترەمپ شەش هێندەی ئۆباما دەكات لە یەك ساڵدا.
وەك رۆژنامەكە ئاماژەی پێداوە، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەگەر ترەمپ لەسەر ئەو شێوازەی بەردەوام بێت، ئەوا دەبێتە "شای هەواڵە درۆكان" لەناو سەرۆكەكانی ئەمەریكادا.
بەپێی راپۆرتەکە زۆرینەی درۆکان لە بارەی یاسای "ئۆباما کەیر" و کەناڵی سی ئێن ئێنەوە کراون کە هەردووکیان دوو شتی زۆر بێزراون لای ترەمپ.
ئەمە لە کاتێکدا ترەمپ پێیوایە کە ئەو هاوشێوەی رۆناڵد رەیگن، دەبێتە سەرۆکێکی لەبیرنەکراو و لە خەیاڵی خەڵکیدا دەمێنێتەوە.