ئه‌مه‌ریكا: رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌بینه‌وه
رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی شه‌رمه‌زارییه
K24 - هه‌ولێر:
رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رێككه‌وتنی ناووكی وڵاتانی 5+ یه‌ك و ئێرانی به شه‌رمه‌زاری وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، چیدیكه ئه‌و رێككه‌وتنه نابێته خاڵی وه‌رچه‌رخانی سیاسه‌تی واشنتن به‌رامبه‌ر به تاران و رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانیش ده‌بینه‌وه.
تیله‌رسن، له وتارێكی كه له رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاوكراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، واشنتن سیاسه‌تی نوێی خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وڵه فراوانخوازییه‌كان و پشتیوانیكردنی تیرۆریستان و رۆڵی تێكده‌رانه‌كه‌ی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردووه.
تیله‌رسن ده‌ڵێت: "به‌شێك له‌و ستراتیژیه‌ته خۆی له دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیدا ده‌بینێته‌وه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به جموجۆڵه‌كانی واشنتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت: "له تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، هاوكار بووین بۆ دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان سعوودیه و عێراق".
تیله‌رسن ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ كۆنگرێس و هاوپه‌یمانانمان به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی خه‌وشه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی، هه‌وڵی به‌رده‌وامیش ده‌ده‌ین بۆ سزادانی ئێران به‌هۆی پێشێلكردنی پابه‌ندییه‌كانی له باره‌ی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كه بالیستییه‌كان و نانه‌وه‌ی پشێوی و ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه".
ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، كه 24 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، ئێرانی‌یان تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی نه‌ك ته‌نها رۆحی رێككه‌وتنی ناووكی پێشێل كردووه، به‌ڵكو 8 مادده‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پشتگوێخستووه و كاری پێناكات، ئه‌وه‌ش له ناوه‌ڕۆكی نامه‌یه‌كدا دراوه‌ته ده‌ست رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه، جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری و مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا (سی ئای ئه‌ی).
سه‌رچاوه: العربیة