به فه‌رمی مۆنتێلا یه‌كه‌م ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له لالیگا تاقی ده‌كاته‌وه
یه‌كه‌مین ئه‌ركی په‌ڕاندنه‌وه‌ی یانه‌كه‌یه بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ
مۆنتێلای ئیتاڵی و راهێنه‌ری پێشووی ئه‌یسی میلان به‌فه‌رمی به راهێنه‌ری نوێی سێڤییای ئیسپانی ده‌ستنیشانكرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 28 دێسێمبه‌ری 2017، یانه‌ی سێڤییا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاندووه ڤێنچێنزۆ مۆنتێلای راهێنه‌ری ئیتاڵی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگ له شوێنی ئیدواردۆ بیریزۆی راهێنه‌ری پێشوو سه‌ركردایه‌تی یانه ئه‌نده‌لوسیه‌كه ده‌كات، وابڕیاریشه سبه‌ی هه‌ینی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێڤییا ده‌ستپێبكات.
مۆنتێلا تا مانگی رابردووش سه‌ركردایه‌تی میلانی ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی رۆسۆنێری له‌كار لادرا و جینارو گاتوزۆ شوێنی گرته‌وه.
سێڤییا ئامانجیه‌تی له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی مۆنتێلا بلیتێكی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ر بكات، جگه له تێپه‌ڕاندنی مانچێسته‌ر یونایتد له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه.
مۆتێلای ته‌مه‌ن 43 ساڵ، پێشتر وه‌ك یاریزان یاری بۆ یانه‌كانی ئیمپۆلی، جێنوا، سامپدۆریا، رۆما و فوولهام كردووه، وه‌ك راهێنه‌ریش سه‌رپه‌رشتی مه‌شقه‌كانی یانه‌كانی رۆما، كاتانیا، فیۆرێنتینا، سامپدۆریا و ئه‌یسی میلان كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زۆرینه‌یان ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی نه‌بووه.