له‌ خورماتوو ماڵى هاووڵاتييه‌كى ديكه‌ى كورد سوتێنرا

شارۆچكه‌ى خورماتوو رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى وێرانكارى و سوتاندن بووه‌ته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

نيوه‌شه‌وى رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كى كۆمارى خورماتوو، حه‌شدى شه‌عبى ماڵى هاووڵاتييه‌كى ديكه‌ى كورديان سووتاند.

چالاكانى كورد له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه‌، نيوه‌ شه‌وى رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كى كۆمارى نزيك پاركى خورماتوو ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵيانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى هاووڵاتييه‌كى كورد.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ به‌راييه‌كان ئه‌و هاووڵاتييه‌ كورده‌ ناوى (ئيبراهيم سه‌مين)ه‌ و ماڵه‌كه‌ى سووتێنراوه‌.

دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، شارۆچكه‌ى خورماتوو رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى وێرانكارى و سوتاندن بووه‌ته‌وه‌ له‌ لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبييه‌وه‌.

به‌و هۆيه‌وه‌ هه‌زاران هاووڵاتى كوردى شارۆچكه‌كه‌ ئاواره‌ بوونه‌ و زۆرينه‌ى ماڵه‌ كوردييه‌كانى ئه‌و شارۆچكه‌يه‌ سووتێنراوون.