له قه‌ره‌ته‌په داعش سه‌رۆك هۆزێكى كوشت و تۆپبارانى سوپاى عێراقى كرد
، چه‌كدارانى داعش ژماره‌يه‌ك كردهوهيان له دژى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو، له سنوورى قه‌ره‌ته‌په و قه‌زاى حه‌ويجه و قه‌زاى داقوق، چه‌كدارانى داعش ژماره‌يه‌ك كردهوهيان له دژى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌نجامدا.
به گوێره‌ى زانيارى چالاكانى كورد و خۆبه‌خشه‌كان كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كاتژمێر 09:00ى شه‌وى رابردوو، ژماره‌يه‌ك چەکداری داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی (عەوامر)ـی سەر بەناحیەی قەرەتەپە و سەرۆکـ هۆزێکیان بەناوی (محەممەد حەمید ساڵح جبورى) کوشتووە دوای گەیشتنی هێزە عێراقيەکان بۆ شوێنی رووداوەکە بۆ ماوەیەکـ شەڕ وپێكدادان لەنێوان چه‌كدارانى داعش وهێزە عێراقيەکان روویداوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا كاتژمێر 08:20ى شه‌وى رابردوو له نزیك گوندی (تارقیە)ـی سەر بەقەزای حەویجە بۆمبێکی چێندراو بەئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی حەشدی عەباسی دا تەقیوەتەوە لەئەنجامدا چەکدارێك بەناوی (ئەحمەد عەبود) كوژراوه و دوو چەکداری دیکە برینداربوون.
چالاكان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ئه‌وه‌شيان بڵاوكردووه‌ته‌وه، له ناحيهى (غێدە)ـی سەر بەقەزای داقووقـی باشوری کەرکووك داعش تۆپبارانى هێزه هێراقييهكانى كردووه و ئه‌وانيش وه‌ڵاميان داونه‌ته‌وه.
