سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا: هيوادارين به په‌له دانووستانى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێبكات
سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا نامهيهك بۆ نێچيرڤان بارزانى ده‌نێرێت
K24 – هه‌ولێر:
له نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پاولۆ جێنتیلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا هیواى ده‌سپێكردنى دیالۆگى هه‌ولێر و به‌غداى خواست و رايگه‌ياند، "پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هیوادارین به‌په‌له دیالۆگى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ست پێبكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوو، فیدراڵ و دیموكراتدا و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراقى 2005. هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هان ده‌ده‌ین دیالۆگ بكه‌ن و له‌نێو خۆیاندا هاوكار بن".
پاولۆ جێنتیلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا له نامه‌كه‌یدا كه رۆژى 27/12/2017 ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، رايگه‌ياندووه، ئیتالیا به‌بایه‌خه‌وه له دۆخى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وه‌ك خاڵى هاوبه‌شمان ده‌مێنێته‌وه و زۆر رازین به‌و هه‌نگاوانه‌ى له رووى سه‌ربازییه‌وه نراون بۆ رزگاركردنى دوایین ئه‌و شاره‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوو".
جێنتیلۆنى هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "سه‌قامگیریى ناوچه ئازادكراوه‌كان فاكته‌رێكى بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان و پێشگیرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر. ئیتالیا كه راهێنان به هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیسى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌مێنته‌وه".
سه‌رچاوه: KRG