عه‌بادی له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ترسێت
ئه‌گه‌ر عه‌بادی تۆڵه له‌كورد نه‌كاته‌وه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌ریش سزا بدات گه‌مه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دۆڕێنێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی له بابه‌تێكدا باس له هۆكاره‌كانی ترسی عه‌بادی له ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ئێستادا كه‌وتۆته ژێر لێشاوێك له فشاری لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق, به‌تایبه‌ت ئه‌و حزبانه‌ی كه فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به گیانێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكات.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "چه‌ندین لایه‌نی سیاسی و میللی له به‌غدا هانی زیادكردنی فشاره‌كانی سه‌ر كورد ده‌ده‌ن و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به توندترین شێوه هه‌رێمی كوردستان هه‌راسان بكه‌ن و له گه‌مارۆیه‌كی سه‌ختی ئابووری و سیاسی‌دا قه‌تیس بكه‌ن و زۆربه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌بار ببه‌ن".
ئه‌و رۆژنامه‌یه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له به‌غدا بڵاوی كردۆته‌وه، "عه‌بادی ده‌ترسێت به ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه، كه به‌هۆی شه‌ڕی دژی داعش و چه‌ند رێوشوێنێكی سه‌ربازی له دژی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان, توانیویه‌تی پشتگیری به‌شێك له عه‌ره‌به‌كان به‌ده‌ست بهێنێت"، به‌تایبه‌ت شیعه‌كان.
عه‌ره‌بی له‌نده‌نی قسه‌ی سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌گوازێته‌وه و ده‌ڵێت "عه‌بادی له‌وه‌ش ده‌ترسێت، ئه‌گه‌ر له گفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ كورد رابكات، ئه‌وا پشتگیری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ست ده‌دات، كه پێشتر به‌ده‌ستی هێناوه، به‌وه‌ی كه تائێستا چه‌ندین جار ئه‌مه‌ریكا داوای له عه‌بادی كردووه، ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد بكات".
سیاسه‌تمه‌دارێكی دیكه‌ی كورد به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه "عه‌بادی هه‌وڵی جددی ده‌دات، له‌گه‌ڵ كورد دابنیشێت تاوه‌كو دڵی جیهان رازی بكات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی نایه‌وێت جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان، فشاره‌كانی بۆ سه‌ر كورد كه‌م نه‌كاته‌وه"، به‌مه‌ش عه‌بادی كه‌وتۆته نێوان ناڵ و بزماره‌وه.
هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه له زاری ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق گواستییه‌وه، "له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ گفتوگۆی یاسایی و ده‌ستووریه، به‌ڵام وێڕای چه‌ندین داواكاری زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان، به‌غدا تائێستا ئاماده نییه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست به گفتوگۆ بكات".
هه‌روه‌ها جاف گوتوویه‌تی، "حكومه‌تی عێراق رێزی له بڕیاره‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه نه‌گرتووه، كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا ده‌ركرابوون و جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا كردۆته‌وه"، گوتیشی "له‌ئێستادا عه‌بادی له مێزی گفتوگۆ راده‌كات". له‌سه‌ر ئاستی لێژنه‌ی ته‌كنیكی ئه‌شواق جاف جه‌ختی كرده‌وه "حكومه‌تی به‌غدا ئاماده نییه بۆ گفتوگۆ، جا چۆن لێژنه ته‌كنیكییه هاوبه‌شه‌كان ده‌توانن دانوستان له‌سه‌ر دۆسیه ئاڵۆزه‌كان بكه‌ن؟" گوتیشی"ئه‌م كێشمه‌كێشمه ته‌نیا به‌هه‌ده‌ردانی كاته، ئه‌گه‌ر عه‌بادی هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ دیاری نه‌كات".
سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به حكومه‌تی به‌غدا، ئه‌شواق جاف گوتی "راده‌ستكردنی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان، ده‌وه‌ستنه سه‌ر دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور وه‌ك خۆی و بێ پێشێلكاری".
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه "له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ندین گفتوگۆی ئاشكرا و نهێنی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چن". وه‌ك به‌ختیار ئاشكرایكرد "له دانوستانه نهێنی و ئاشكراكاندا چه‌ندین ئاماژه‌ی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌دیار كه‌وتوون" و جه‌ختیشی كرده‌وه "مه‌ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ئارادا نه‌ماوه و به‌م نزیكانه به وردی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
مه‌لا به‌ختیار گوتیشی "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی پێكهێنانی چه‌ند لێژنهیهكه و به‌م نزیكانه وه‌ڵامی به‌غدا ده‌داته‌وه، دوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانیش، راسته‌وخۆ گفتوگۆكانی تایبه‌ت به بودجه و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستپێ ده‌كه‌ن".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی له‌نده‌نی گوتوویه‌تی "لێژنه ته‌كنیكییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ چه‌ند داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی لێژنه هاوتاكانیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆسییه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئه‌و دۆسیانه‌ی تایبه‌تن به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سیاسی له به‌غدا ده‌ڵێن، تائێستا چه‌ندین جار فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له عه‌بادی كردووه، ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد بكاته‌وه، به‌ڵام عه‌بادی ره‌تی ده‌كاته‌وه وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی ئه‌و داواكارییانه بداته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن "پێده‌چێت عه‌بادی چاوه‌ڕێی گه‌رمبوونی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، كه بڕیاره له مانگی ئایاری داهاتوودا به‌ڕێوه بچن، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بووه‌ته خۆراكێك بۆ بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه له‌ڕێگه‌ی دژایه‌تیكردنی ئه‌و مافه‌ی كورد، سه‌رۆك وه‌زیران توانیویه‌تی قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی فراوانتر بكات، چونكه وه‌ك ئه‌وان باسی لێوه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده دژایه‌تی كورد توندتر بێت، ئه‌وه‌نده قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ری دژبه‌ری كورد له‌ناو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیدا زیاتر ده‌بێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه، بۆئه‌وه‌ی واده‌یه‌كی دیاریكراوی روون و ئاشكرا بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له عه‌بادی وه‌ربگرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش چ بۆ خۆ دزینه‌وه یانیش سزادان، هه‌میشه جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه پێویستی به وردبینیكردنی دۆسییه‌كان هه‌یه، چونكه وه‌ك عه‌بادی ئاماژه‌ی پێده‌كات، گه‌نده‌ڵی له لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
له‌كاتێكدا، سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌ڵێ، به‌غدا له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ زیاتر گه‌مارۆدانی هه‌رێمی كوردستان، له دوا هه‌نگاویشدا وه‌ك تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌و رۆژنامه‌یه رایگه‌یاندووه، "حكومه‌تی عێراق بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تا كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی داهاتووی داوه".