چه‌كدارانی داعش خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: خه‌لافه‌تمان تێك‌شكاند
K24 – هه‌ولێر:
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له ناوه‌ڕاستی دۆڵی رووباری فورات له سووریا له شه‌ڕ راده‌كه‌ن و خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی داعش هه‌ڵاتوون، ئه‌وه‌ش له كاتی جه‌نگدا رووده‌دات، روونیشه به‌شێك له چه‌كداران خۆیان له دۆڵی رووباری فورات حه‌شارداوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه ئێستا ئه‌و خه‌لافه‌ته تێكده‌شكێنین كه رایانگه‌یاندبوو و له هه‌وڵی رزگاركردنی بێتاوانهكانداین".
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسی، جه‌یمس ماتیس، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پشتیوانانی "خه‌لافه‌ت" ناچارن رابكه‌ن و ده‌ڵێت: "ئێمه تێكیان ده‌شكێنین، پێشتر پایته‌خته‌كه‌یان ره‌ققه بوو و له مونبجه‌وه جموجۆڵیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه و ره‌ققه‌ش ئازادكراوه".
ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له سووریا رووبه‌ڕووی داعش ده‌بێته‌وه و جگه له پشتیوانی ئاسمانی، له‌سه‌ر زه‌مینیش هاوكاری سه‌ربازی و چه‌ك پێشكه‌شی هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن، تا ئێستاش توانیویانه ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی ستراتیژی له ده‌ست داعش ده‌ربهێنن و ره‌ققه‌ی پایته‌ختی رێكخراوه‌كه‌ش، كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.