به‌غدا پێشنیازه‌كانی یه‌كێتی ره‌تده‌كاته‌وه
شاندى یه‌كێتی له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه به‌ده‌ستی به‌تاڵ له به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی گواستۆته‌وه، حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خستبوویه به‌رده‌م حكومه‌تی عێراق.
سه‌رچاوه‌كان به رۆژنامه‌ی عوكازیان راگه‌یاندووه، حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك به‌و شانده‌ی یه‌كێتیان راگه‌یاندووه، ئه‌وان هه‌رگیز له‌و بڕیارانه پاشه‌گه‌ز نابنه‌وه، كه له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ركراون و جه‌ختیان كرده‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكرێن، كه له په‌رله‌مان و دادگای عێراقی ده‌ركراون و، هه‌ر گفتوگۆیه‌كیش له‌باره‌ی دۆخی ئێستاوه، په‌یوه‌سته به پابه‌ند بوون به بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگای فیدراڵه‌وه.
به‌ر له دوو رۆژ شاندێكی حزبی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه له رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و خالد شوانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو، داوایان له حكومه‌تی عێراق كردووه كاتێكی زیاتر له‌باره‌ی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان پێ بدات و ده‌ست به گه‌ڕێكی نوێی دانوستان له‌مباره‌یه‌وه بكه‌ن.
ھ . أ