سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی: ئێران به ملیاران دۆلار له ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه خه‌رج ده‌كات
هێرش ده‌كاته سه‌ر "ئایه‌توڵڵاكان"ی ئێران
K24 - هه‌ولێر:
سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكا، وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستا كه له چه‌ند شارێكی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن، هاوكات ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه به ملیاران دۆلار له گرژی و ململانێكانی سووریا، عێراق، لوبنان و یه‌مه‌ن خه‌رج ده‌كات.
تۆم كۆتن، سیناتۆری ویلایه‌تی ئاركنساسی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا، پشتیوانی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران راگه‌یاند، كه به درووشمی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر" ده‌ستی پێكردووه و داوای گه‌ڕانه‌وه "شا" ده‌كه‌ن بۆ ئێران.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، كۆتن رایده‌گه‌یه‌نێت، وێڕای ئه‌وه‌ی خامه‌نه‌یی له رێگه‌ی رێككه‌وتنی ناووكی و هه‌ڵگرتنی سزاكان، به ملیاران دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتییانی دابین بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خه‌رجكردنی ئه‌و ملیاران دۆلارانه له شه‌ڕ و ئاڵۆزی و ململانێكانی عێراق، سووریا، لوبنان و یه‌مه‌ن.
كۆتن جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، خۆپیشاندانه‌كان نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن، هیچ سیسته‌مێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای رق و كینه دامه‌زرابێت، پاڵپشتی فراوانی جه‌ماوه‌ری نابێت.
له لێدوانه‌كه‌یدا، كۆتن داوای پشتگیریكردنی ئه‌و خۆپیشاندانانه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته پاڵپشتی گه‌لی ئێران بكرێت كه ژیانی خۆی خستووه‌ته مه‌ترسی و ناڕه‌زایی له دژی ئه‌و سیسته‌مه ده‌رده‌بڕێت.
ا. م
My statement on the Iranian protests: https://t.co/3XFkIRIXD6 pic.twitter.com/1VbecfTswA
— Tom Cotton (@SenTomCotton) December 29, 2017