بەڤیدیۆ.. لاماسیا بووە پاڵەوانی لالیگای منداڵان
بارسێلۆنا لە یاریی کۆتایی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ڤالێنسیای بردەوە
K24- هەولێر
منداڵانی بارسێلۆنا بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک بوونە پاڵەوانی لالیگا و لە یاریی کۆتایی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ڤالێنسیایان بردەوە.
دوای ئەوەی لە قۆناخی پێش کۆتایی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە ئاتلێتیکۆ مەدریدیان بردەوە، لە تینێرفی منداڵانی بارسێلۆنا و ڤالێنسیا بەیەکگەیشتن و منداڵە کەتەلۆنییەکان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ڤالێنسیایان بردەوە و جیرارد هێرناندێز لە نیوەی دووەمی یارییەکە تاکە گۆڵەکەی بارسای تۆمارکرد.
سەرجەم یاریزانەکانی بارسێلۆنا یاریزانی قوتابخانەی لاماسیا بوون، کە هەمیشە ئەم قوتابخانەیە بە پێگەیاندنی یاریزانان بەناوبانگە.