كریستیانۆ په‌یامێك ئاراسته‌ی پاریس سانجێرمان و مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كات
كریستیانۆ له‌گه‌ڵ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید كۆبۆته‌وه
رۆژنامه‌یه‌كی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كریستیانۆ داوای رۆیشتنی له سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه و ده‌رگای گفتووگۆكردنی بۆ یانه‌كانی ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 30 دێسێمبه‌ری 2017 رۆژنامه‌یDaily Recordـی بریتانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید كۆبۆته‌وه و له‌سه‌ر زیادكردن و باشتركردنی گرێبه‌ستی كریستیانۆ نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش مانه‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی له ریال مه‌درید سارد كردۆته‌وه.
پێرێز به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی كریستیانۆ نایه‌وێت چیتر دۆخی دارایی باشتر بكات و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئاستی به‌ره‌و داكشان بچێت به نرخێكی خه‌یاڵی بیفرۆشێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كێشه‌ی باجی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسپانیا هۆكارێكی كۆتاییه بۆ ئه‌وه‌ی جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و پاریس سانجێرمان یان مانچێسته‌ر یونایتد بپێچێته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له هاوینی 2009 به بڕی 94 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه كۆتایی دێت، نرخێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی یه‌ك ملیار یۆرۆیه.