به‌غدا هه‌نگاوه‌كانی سه‌ددام ده‌گرێته‌ به‌ر

و 11 ساڵ پێش ئێستا له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له‌ سێداره‌درا

K24 - هه‌ولێر:

سەدام حوسەین مەجید ئەلتکریتی سەرۆکی پێشووی عێراق دیکتاتۆرێک کە لە 16ی تەمموزی 1979وە تا 9ی نیسانی 2003 واتە بۆماوەی 24 سال بە ئاگر و ئاسن سەرۆکایەتی عێراقی کرد.

11ی ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بەھۆی تاوانەکانیەوە لە سێدارەدرا.

کورد لە سەر دەستی سەدام حوسەین چەندين تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر ئەنجامدرا, لەوانە ئەنفال، کیمیاباران، لەسێدارەدان، تەعریب و روخاندنی زیاتر لە 4500 گوندی کوردستان.

ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە دوای تێپه‌ڕبوونی یازدە ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی ئەو دیکتاتۆرە, ھێشتا پەند لە ھەڵەکانی وەرنەگیراوە و ھەمان عەقڵیەت لە بەغدا دەسەڵاتی حاکمە و بە ھەمان سیاسەت مامەڵە لەگەڵ کورد دەکات.

باشترین نموونە داواکارییەکانی دەسەڵاتدارانی بەغدایە بۆ گەراندنەوەی کورد بۆ ئەو سنورەی کە لە ساڵی 1991ەوە تا ساڵی 2003 کورد دەسەڵاتی تێدا ھەبووە, واتە بۆ ھەمان سنووری سەردەمی سەدام.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fa29ad61-5679-4524-9709-b09ab4c817ba/122817VCQ.ism/manifest

نمونەیەکی دیکە ئه‌وه‌یه‌، سەدامیش ئامادە بوو کەرکووک بە ھاوبەشی لەنێوان کورد و عەرەب بەرێوببرێت, بەڵام ئامادەنەبوو دان بە کوردستانی بوونی کەرکووکدا بنێت.

لێکچوونێکی دیکەی دەسەڵاتی سەدامی دیکتاتۆر و دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدا ھەڵمەتەکانی تەعریبکردنی کوردستانە.

ئێستاش بەھەمان شێوەی سەردەمی بەعس، بەغدا ئامادە نيیە دان بە کوردستانی بوونی کەرکووکدا بنێت و جارێکی دیکە پرۆسەی تەعریبی لە کەرکووک و دەورووبەری دەستی پێکردووەتەوە.

سوپای عێراق و حەشدی شەعبی 17 گوندی کوردنشینیان لە رۆژئاوای کەرکووک ئاگادار کردوونەتەوە لە ماوەی 72 کاتژمێردا گوندەکانیان چۆَڵ بکەن و لەشوێنیان خەڵکی عەرەب نیشتەجێ بکرێن.

ئەم رووداوانەش ئەوە دەسەڵمێنن بەدرێژایی مێژووی کورد لەگەڵ بەغدا, بە شیعە و سوننە و بەعسی، ئایینی یان عیلمانى, ھەر کەسێک ھاتبێتە دەسەڵات بە عەقڵیەتێک مامەڵەیان لەگەڵ کورد کردووە, ئەویش سیاسەتی بێبەریکردن و سڕینەوە و لەناوبردنی کوردە, بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی کورد نەک بە ھیچ یەکێک لەوانە لەناو نەچووە, بەڵکو ئەوەی ئەوەی سڕاوەتەوە و لەناوچووە نەیارەکانی کورد بوون.