ریزبه‌ندی 10 به‌دبه‌خترین ئه‌ستێره‌ی جیهان له 2017
مێسی لوتكه‌ی به‌دبه‌ختترین یاریزانانی 2017ـی گرتووه
له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا (پرێمه‌رلیگ، بۆندزلیگا، لالیگا، سێریا ئه‌ی و لیگ وه‌ن) ئامارێك بڵاو كراوه‌ته‌وه له باره‌ی ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی له 2017 له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان زۆرترین تۆپیان لهستوون داوه.
لیۆنێل مێسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 54 گۆڵی له 2017 كردووه، هه‌ڵبه‌ت زۆرترین جاریش ستوونی گۆڵ به‌ربه‌ست بووه له‌به‌رده‌می، به‌وپێیه‌ی تاكه یاریزانی سه‌رئاستی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا زۆرترین تۆپی له ستوونی به‌رامبه‌ر داوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌یه زۆرترین تۆپیان له ستوون داوه.
1ـ لیۆنێل مێسی (بارسێلۆنا) 21 لێدان له ستوون
2ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ (ریال مه‌درید) 14 لێدان له ستوون
3ـ رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی (بایرن میونشن) 11 لێدان له ستوون
4ـ نێیمار (بارسێلۆنا ـ پاریس سانجێرمان) 11 لێدان له ستوون
5ـ هاری كه‌ین (تۆتێنهام) 10 لێدان له ستوون
6ـ كه‌ریم بێنزێما (ریال مه‌درید)ی 10 لێدان له ستوون
7ـ ئیدین دزیكۆ (رۆما) 9 لێدان له ستوون
8ـ لویس سوارێز (بارسێلۆنا) 9 لێدان له ستوون
9ـ درایس مێرتینێز (ناپۆلی) 8 لێدان له ستوون
10ـ ئالێكسانده‌ر لاكازێتی (لیۆن ـ ئارسێناڵ) 8 لێدان له ستوون
