كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی هه‌ریر ده‌خرێته‌وه كار
رۆژانه 24 تەن دۆشاوی ته‌ماته به‌رهه‌مده‌هێنێت
K24 - ھەولێر
پاش راگرتنی كارگه‌ی ئاوی ته‌ماته‌ی هه‌ریر، كه یه‌كێكه له كارگه باشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی ته‌ماته، ئێستا ئه‌و كارگه‌یه ئاماده‌یه بۆبه‌رهه‌مهێنان، سه‌رپه‌رشتیاری كارگه‌كه‌ش رایدهگهیهنێنت به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و داخستنی ده‌روازه سنورییه‌كان، نهیانتوانیەوە بۆ هێنانی كه‌ره‌سته سه‌رتایه‌كان، ئه‌م كارگه‌یه وه‌گه‌ڕ بخه‌ن، به‌ڵام له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و كارگه‌یه ده‌كرێته‌وه و سه‌دان هه‌لی كاریش دهرخسێنیت.
لوقمان حەسەن، سه‌رپه‌رشتیاری كارگه‌ی دۆشاوی تەماتەی هه‌ریر بە كوردستان24 راگەیاند: "كارگەكە رۆژانە 24 تەن دۆشاوی تەماتە بەرھەم دەھێنێت، ئەگەر بە تەماتەی ناوخۆیی ئیش بكات پێویستی بە 168 تەن تەماتە ھەیە، ئەمەش رێژەیەكی زۆرە، دەبێ ھاوكاری جوتیارانی كوردستان بكەین و جۆرە تۆیەكی تەماتەیان بەسەردا دابەش بكەین كە تۆی تەماتەی ئاوی تەماتە بێت نەك تەماتەی خواردن".
گوتیشی: "بەداخەوە بەھۆی ئەو دۆخەی دوای 16 ئۆكتۆبەر ھاتە كایەوە نەمانتوانی زووتر كەرەستەی سەرەتاییەكان لە سنوورەكان بۆ وەگەرخستنی كارگەكە بێنین، ھەروەھا ئێستا وەرزی تەماتەی ناخۆیی نییە، بەڵام ئێستا كارگەكە ئامادەیە بۆ كاركردن".
سه‌رپه‌رشتیاری كارگه‌ی دۆشاوی تەماتەی هه‌ریر ئاشكرای كرد: "لە كارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر 500 كەس دەتوانێت ئیشی تێدا بكات".
داڕشتنەوە: ھ.م