تره‌مپ: ئاماده‌م له‌گه‌ڵ كيم جۆنگ ئون كۆببمه‌وه
"پشتيوانى دانووستانى نێوان كۆرياى باكوور و باشوور ده‌كه‌م"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ، له هه‌ڵوێستێكى چاوه‌ڕواننه‌كراودا، رايگه‌ياند، ئاماده‌م راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كيم جۆنگ ئون به بێ هيچ مه‌رجێك كۆببمه‌وه.
ئه‌مڕۆ له ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌ته‌كه‌ى و ئه‌ندامانى سه‌ر به پارتى كۆمارى كۆنگرێس، تره‌مپ له وته‌يه‌كدا گوتى: "پشتيوانى دانووستانى نێوان كۆرياى باكوور و باشوور ده‌كه‌م".
گوتيشى: "به دوورى نازانم ئه‌مريكا له داهاتوودا بچێته دانووستانه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرياى باكوور".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێستا باس له يارييه‌كانى ئۆڵمپياد ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تايه، سه‌ره‌تايه‌كى مه‌زنه، ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كان به شتێك گه‌يشتن ئه‌وه مرۆڤايه‌تى له سه‌ر رێگه‌ى خۆى ده‌بێت".
سه‌رچاوه:RTى عه‌ره‌بى