داوا ده‌كرێت هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا بڵاوه‌یان پێ بكرێت
"هیچ ئارامییه‌ك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلشیا تایهفییهكاندا نییه"
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆزه عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، داوا ده‌كه‌ن هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانییان بڵاوبكرێنه‌وه.
مزاحم حویت، گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان، به‌و ئاژانسه ئه‌ڵمانییه‌ی گوتووه: "ئێمه پێشوازی له بڵاوه‌پێكردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ین له ناوچه جێناكۆكه‌كان"، جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كه‌ن له عێراق، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و ئامانجییان نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌یه له‌و ناوچانه.
حویت ده‌شڵێت: "بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و پێشمه‌رگه له نه‌ینه‌وا، تاكه رێگه‌چاره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه هه‌ست به ئارامی و سه‌قامگیری بكه‌ن، چونكه هیچ ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا تایهفییهكاندا نییه".
ئاژانسه‌كه له زاری غازی عه‌زیز، یه‌كێك له شێخه‌كانی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا، بڵاویكردووه‌ته‌وه: "عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ هێزێك له ناوچه‌كانییان بكه‌نه ئامانج، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكییه‌كان، چونكه ئێستا داوای بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ن، ئێستا ئه‌وان ئارامییان ده‌وێت، نه‌ك گوتنه‌وه درووشمی ساخته، له‌كاتێكدا پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت".
عه‌زیز هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داوا ده‌كه‌ین هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و سوپای عێراق بێنه‌وه ناوچه‌كه، نه‌ك میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، كه به شێوه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه و تایهفهگهرییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سووننه و پێكهاته جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن".
ا. م