"دیكتاتۆره گه‌نجه‌كه" باوه‌ش بۆ دراوسێ باشوورییه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه
تره‌مپ: كیم جۆنگ ده‌زانێت من گاڵته ناكه‌م
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له وتارێكدا بۆ گه‌له‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، ده‌رفتی پێویست ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دراوسێ باشوورییه‌كه‌ی ئاسایی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون رایگه‌یاندووه، پێویست ناكات بگه‌ڕێینه‌وه دواوه و ده‌بێت رابردوو له‌بیر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان هه‌ردوو به‌شی باشوور و باكووری نمیچه دوورگه‌ی كۆریا بێته ئاراوه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی یونهابی كۆریای باشوور، كۆریای باكوور ره‌زامه‌ندی نیشانداوه سه‌باره‌ت به پرسی ئاشتی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، ده‌ست به گفتوگۆ بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێكی پێنج كه‌سی به سه‌رۆكایه‌تی ری سون كوان، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاشتی كۆریا، بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ ئاماده كردووه.
هاوكات كۆریای باشووریش به هه‌مان شێوه، شاندێكی پێنج كه‌سی، كه جو میۆنگ كیون، وه‌زیری ئاشتی كۆریا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئاماده‌كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاماده‌یه، به‌ڵام پێشمه‌رجی بۆ ئه‌و كاره‌ش هه‌یه.
تره‌مپ بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "بێگومان به‌رده‌وام بڕوام به گفتوگۆ و دانوستان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵوێستمان له‌وپه‌ڕی توندیدایه".
له وه‌ڵامی پرسیارێك، له باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه تره‌مپ هیچ پێشمه‌رجێك بۆ گفتوگۆ دانانێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌م نه‌گوتووه، ئه‌و (كیم جۆنگ ئون) ده‌زانێت من به رێژه‌ی 1%یش گاڵته ناكه‌م، ئه‌وه‌ش زۆر باشه ده‌زانێت".
تاقیكردنه‌وه مووشه‌كه بالیستییه‌كانی كۆریای باكوور، كه به‌م دواییانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كرد و رایگه‌یاند، مووشهكانییان ده‌گه‌نه خاكی ئه‌و وڵاته، نیگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه و چه‌ند جارێك ئه‌مه‌ریكا پرسی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كۆریای باكوور، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باس كردووه.
پێشتریش كۆشكی سپی باسی له ئه‌گه‌ری رێگهچاری سه‌ربازی كردبوو، به‌رامبه‌ر به كۆریای باكوور، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام بێت له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی.