سوپاى پاسداران: پشێوييه‌كان دامركانه‌وه
زۆرينه‌ى ره‌هاى ده‌ستگيركراوه‌كانى خۆپيشاندانى ئه‌م دواييه‌ى شاره‌كانى ئێران ئازاد كراوون
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، رايگه‌ياند، گه‌لى ئێران به يارمه‌تى هێزه ئه‌منييه‌كان توانيان پشێوييه‌كانى ئێران كه "نه‌يارانى بيانى" له پشتييه‌وه بوون دامركێننه‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، سوپاى پاسداران نووسيويه‌تى: "به پشتيوانى ده‌يان هه‌زار له هێزه خۆبه‌خشه‌كانى بهسيج توانرا گڕى كرده‌وه تێكده‌رانه‌كان و پيلانگێڕى ئه‌مريكا و به‌ريتانيا و زايۆنييهكان و سعووديه، كه به به‌شدارى مونافيقهكان و لايه‌نگرانى پاشايه‌تى، له ئێران ههڵيانگيرساندبوو، خامۆش بكرێت".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئێران سه‌عيد مونته‌زه‌ر مه‌هدى رايگه‌ياند، زۆرينه‌ى ره‌هاى ده‌ستگيركراوه‌كانى خۆپيشاندانى ئه‌م دواييه‌ى شاره‌كانى ئێران ئازاد كراوون.
گوتيشى: "ته‌نيا هه‌ندێك له كه‌سه سه‌ره‌كييه‌كان و رێبه‌رانى كرده‌وه ئاژاوهگێڕييهكان له زينداندا ماونه‌ته‌وه".
رۆژى 28ى ديسێمبه‌رى رابردوو، له ژماره‌يه‌ك شارى ئێران خۆپيشاندانى ناڕازييان له ده‌سه‌ڵاتى كۆمارى ئيسلامى ئێران ئه‌نجامدرا و پێنج رۆژ به‌رده‌وام بوو، دواتر لايه‌نگرانى ده‌سه‌ڵات خۆپيشاندانى پشتيوانيان له حكومه‌ت ئه‌نجامدا و سه‌ره‌نجام هێزه ئه‌منييه‌كان توانيان كۆتايى به ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تييه‌كان بهێنن.
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى
و: ئ.ر