ئێران خوێندنى زمانى ئينگليزى له قۆناغى سه‌ره‌تايى قه‌ده‌غه‌كرد
له پێناو به‌هێزكردنى پێگه‌ى زمانى فارسى له وڵات‌دا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى خوێندن و په‌روه‌رده‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران بڕياريدا خوێندنى زمانه بيانييه‌كان له قۆناغى سه‌ره‌تاييدا قه‌ده‌غه بكات، له پێناو به‌هێزكردنى پێگه‌ى زمانى فارسى له وڵات‌دا.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى فێركردن و په‌روه‌رده له وه‌زاره‌تى خوێندنى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگه‌ياند، ئينگليزى و زمانه‌كانى ديكه له قوتابخانه سه‌ره‌تاييه‌كاندا قه‌ده‌غه كران و وزه و توانا و كاتى قوتابيان بۆ فێربوونى فارسى ته‌رخانده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانييه له ميانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ره‌سمى ته‌له‌ڤزيۆنى ئێران، كه په‌يامنێرى رووسيا توده‌ى لێيه‌وه گواستوويه‌تييه‌وه، ئه‌وه‌شى گوتووه: "به‌داخه‌وه له هه‌ندێك قوتابخانه وانه‌ى تايبه‌ت بۆ فێربوونى ئينگليزى له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا وتراونه‌ته‌وه و ئه‌و ديارده‌يه به ته‌واوى قه‌ده‌غه‌يه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوتووه: "پرۆگرامى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و خوێندن بۆ قۆناغى سه‌ره‌تايى بريتييه له به‌هێزكردنى زمانى فارسى و رۆشنبيرى و كلتوورى ئيسلامى ئێران لاى قوتابيان و زمانى بيانيش به تايبه‌تى ئينگليزى له قۆناغى ئاماده‌يى ده‌خوێندرێت".
و:ئ.ر